riklam

هاتوچۆی سلێمانی رێنماییه‌كانی رۆژانی جه‌ژن ده‌خاته‌ڕوو

kurdistani 01:27 PM - 2014-07-25
 له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا مه‌فره‌زه‌كانمان له‌ نزیك گۆڕستانه‌كان بوونیان ده‌بێت

له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا مه‌فره‌زه‌كانمان له‌ نزیك گۆڕستانه‌كان بوونیان ده‌بێت

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ رێگای ماڵپه‌ڕی PUKmedia وه‌ رێنماییه‌كانی رۆژانی چه‌ژن ده‌خاته‌ڕوو.

به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ PUKmedia رێنماییه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریداوه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا ئه‌م رێنمایانه‌ جێبه‌جێبكات و هه‌ر شۆفێرێك و هاووڵاتیه‌ك ئه‌و رێنماییانه‌ پشت گوێ بخات رووبه‌رووی یاسا ده‌بێته‌وه‌.

رێنماییه‌كان
1- رێگری ده‌كرێت له‌ هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ ماتۆڕسكێل له‌ كۆڵانه‌كاندا به‌مناڵان ده‌ده‌نه‌ كرێ و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئه‌و كاره‌ بكات رووبه‌رووی یاسا ده‌بێته‌ه‌وه‌.
2- له‌ رۆژانی جه‌ژندا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری ده‌كرێت له‌ هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌ بار هه‌ڵگره‌كان له‌ ناو شاردا.
3- دیارده‌یه‌كی ناشرین به‌دی ده‌كرێت، كه‌ بریتیه‌ له‌ ئه‌وه‌ی چه‌ندین مناڵ له‌ ناو پيكاپێكدا به‌ناو كۆلانه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا، هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ئه‌و كاره‌ بكات رووبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.
4- له‌ رۆژانی جه‌ژندا كامێرای چاودێری گه‌ڕۆك له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانییه‌وه‌، داده‌نرێت تا رێگربێت له‌ تیژره‌وی شۆفێران.

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا مه‌فره‌زه‌كانمان له‌ نزیك گۆڕستانه‌كان بوونیان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كار ئاسانی بۆ هاووڵاتیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها  له‌ رۆژانی دووه‌م و سێیه‌می رۆژانی جه‌ژنیشدا مه‌فره‌زه‌كانمان له‌شه‌قامه‌كانی نزيك ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: مه‌فره‌زه‌كانمان به‌ ئامێری زانینی رێژه‌ی كحوله‌وه‌ له‌ نزیك شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان بوونیان ده‌بێت و هه‌ر شۆفێرێك له‌چوارچێوه‌ی یاسا زیاتر مه‌ی بخواته‌وه‌و شۆفێری بكات، ده‌ستگیرده‌كرێت و رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia دیار ستار- سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket