riklam

كه‌ركوك.. 27 داواكراو و گومانلێكراو ده‌ستگیرده‌كرێن

kurdistani 11:11 AM - 2014-07-25
زانراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌چه‌ندین كاری تیرۆرستیدا

زانراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌چه‌ندین كاری تیرۆرستیدا

به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و گه‌ڕاندا له‌ شاری كه‌ركوك 27 داواكراوو گومانلێكراو ده‌ستگیر كران.

عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئاماده‌ی كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 25-7-2014 هێزه‌كانمان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له‌ گه‌ڕه‌كی واستی شاری كه‌ركوك ئه‌نجامداو له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا توانرا 27 داواكراو و گومانلێكراو ده‌ستگیربكرێن.

 وتیشی: ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ پاڵپشت به‌ زانیاری هه‌واڵگیرییه‌كانمان بووه‌، هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌شمان له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.

 راشیگه‌یاند: ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی پشكنین و گه‌ڕانه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی شاره‌كانی خوارو ناوه‌ڕاستی عیراق به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئیداره‌ی كه‌ركوك هاتوونه‌ته‌ شاره‌كه‌و دوای زانیاری وه‌رگرتن له‌ باره‌یانه‌وه‌ زانراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌چه‌ندین كاری تیرۆرستیدا له‌ شاره‌كه‌.


PUKmedia سیروان كه‌ركوكی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket