riklam

سبه‌ینێ نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته‌ ئه‌مریكا

kurdistani 10:43 AM - 2014-07-25
ئه‌مریكا ترسی هه‌یه‌ كه‌ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ببێته‌ هۆی پارچه‌بوونی عیراق

ئه‌مریكا ترسی هه‌یه‌ كه‌ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ببێته‌ هۆی پارچه‌بوونی عیراق

ئاژانسی‌ رۆیته‌رز رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی حوزه‌یرانه‌وه‌ نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی وڵاتی توركیاوه‌ باركراوه‌، پێده‌چێت سبه‌ینێ بگاته‌ ئه‌مریكا.

ئاژانسی‌ رۆیته‌رز رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی گه‌شتی‌ (یونایتید كالافه‌رفتا) له‌ به‌نده‌ی‌ جه‌یهانی‌ توركییه‌وه‌ له‌مانگی حوزه‌یرانی‌ رابردووه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ رێ و نه‌وتی‌ خاوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ باركردووه‌، چاوه‌رِوان ده‌كرێت سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 26-7-2014 بگاته‌ به‌نده‌ری‌ "جالفستۆن" له‌ ته‌كساس.

ئاژانسه‌كه‌ راشیگه‌یاندوه‌: هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكا ترسی هه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ هۆی پارچه‌بوونی عیراق، به‌ڵام رێگری له‌ كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا ناكات بۆ كرِینی ئه‌و نه‌وته‌ خاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia له‌ ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket