riklam

بان كی مۆن سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌رز ده‌نرخێنێت

kurdistani 09:51 PM - 2014-07-24
به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مام پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لی عیراق كرد

به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مام پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لی عیراق كرد

بان كی مۆن بۆ د.فوئاد مه‌عسوم: درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌ته‌كانی مام جه‌لال به‌


ئه‌مڕۆ 24-7-2014 بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردو له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا.

له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، بان كی مۆن له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی عیراق كردو داوای له‌ سه‌ركرده‌كانی عیراق كرد كه‌ هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراو و ناهه‌مواره‌ی هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، بخه‌نه‌گه‌ڕ، هه‌روه‌ها داوایكرد هه‌موو كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا چاره‌سه‌ربكرێن.

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆشی به‌ كوشتن و برینداربوون و ئاواره‌بوونی خه‌ڵك پیشاندا كه‌ به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌ی له‌ عیراق روویانداوه‌، روبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆشی بۆ هه‌موو توندوتیژییه‌كان ده‌ربڕی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ كه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان له‌ عیراقدا ده‌كرێن و ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ رێچكه‌یه‌كی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی عیراق و ناوچه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌، تا له‌ ته‌واوی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ روبه‌ڕووی خه‌ڵكی و عیراق و هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه‌، ده‌ربازیان ببێت.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بان كی مۆن به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جلال پیرۆزبایی گه‌رمی له‌ خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لی عیراق كرد، له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی: "له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌ردانی جه‌نابی مام جه‌لالم كردووه‌و ته‌ندروستی زۆرباشه‌".

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌بۆنه‌ی بوون به‌ سه‌رۆكی كۆمار پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی د.فوئاد مه‌عسوم كردو هیوای خواست كه‌ درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌ته‌كانی مام جه‌لال بێت كه‌وا له‌ یه‌كڕیزی و پاراستنی ته‌بایی نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی عیراق رۆڵی كارای بینیوه‌.

دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا بیروڕاو ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ رۆژنامه‌نووسان و میدیاكان خسته‌ڕوو.

له‌ دوای پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ش، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌ردانی بان كی مۆن به‌ مانای گرنگیدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ هاتنی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان، بایه‌خدانه‌ به‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئاژانس و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ پێشترو له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بوون.

هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هیوامان خواست كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی دروست بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌، رۆڵی كاراتر ببینن.

PUKmedia  تایبه‌ت

4548212472014_DSC_3313.jpg

049212472014_DSC_3251.jpg

1549212472014_DSC_3396.jpg

2949212472014_DSC_3337.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket