داعش: هه‌ر كچێك خه‌ته‌نه نه‌كرێت سزاده‌درێت
kurdistani 06:15 PM - 2014-07-24خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان نه شه‌رعییه نه سوننه‌ته
داعش بڕیارێك سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌كردنی كچانی موسڵ ده‌رده‌كات و داوا ده‌كات هه‌ر خێزانێك كچه‌كانیان خه‌ته‌نه نه‌كردووه به زووترین كات له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌ی كه داعش دیاری كردوون خه‌ته‌نه بكرێن، هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات به‌توندی سزا ده‌درێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی داعش پێچه‌وانه‌ی ئایینی ئیسلامه
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی داعش، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و بڕیارانه‌ی داعش ده‌ریده‌كات له‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندان، هیچ یه‌كێك له‌و بڕیارانه په‌یوه‌ندی به ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه نییه، چونكه هه‌موو گروپه ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌موو موفتییه‌كان ئه‌وه‌یان ته‌ئكید كردووه‌ته‌وه كه داعش بۆ ناشرینكردنی ئیسلام هاتووه، بۆیه ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریده‌كات بۆ ناشرینكردنی ئیسلامه نه‌ك بۆ جێگیركردنی حوكمه‌كانی ئیسلام.
سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌كردنی كچانیش مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وتی: زۆر ئاشكرایه‌و له په‌رله‌مانی كوردستانیش گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رای وابووه كه ده‌بێت ئه‌م دیارده‌یه به‌ته‌واوی كۆتایی پێبێت، هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ژنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌موویان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان له هه‌رێمی كوردستان رێچكه‌ی ئایینی پێدراوه له‌كاتێكدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئایینه‌وه نییه، بۆیه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گرنگی به‌و بڕیارانه‌وه نادات كه داعش ده‌ریده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌م بڕیاره‌ی داعش زۆر ئاسانتره له‌چاو ئه‌و بڕیارانه‌ی تر كه داویانه، وه‌ك: ده‌ست بڕین و قاچ بڕین و زمان بڕینی هاووڵاتیان له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌كردووه له نوێژی هه‌ینی یان به‌ڕۆژوو نه‌بووه، كه ئه‌و بڕیارانه‌ش سه‌رجه‌میان دژ به مرۆڤایه‌تی و دژ به هه‌موو به‌هاكانی ئیسلامه.
خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌روونی هه‌یه
سه‌باره‌ت به باری ده‌روونی ئه‌و كچانه‌ی كه خه‌ته‌نه ده‌كرێن، سه‌یران عه‌بدوڵڵا توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردن له‌ناو به‌شێك له كۆمه‌ڵگاكاندا به كۆمه‌ڵگای كوردیشه‌وه مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه، به‌ڵام خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای كچان دروستده‌كات به‌تایبه‌تی دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ته‌واوی له كرداری سێكسی تێر نابێت كه ئه‌وه مافی یاسایی هه‌موو پیاوێكه، له‌هه‌مانكاتیشدا ژنه‌كه هه‌ستی كه‌مده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر پیاوه‌كه‌ی و ئه‌وه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا نییه، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له جه‌سته‌ی بڕدراوه كه وا ده‌كات هه‌ستی كه‌مبێته‌وه بۆ كرداری سێكسی، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌روونی ژنه‌كه دروستده‌كات.
وتیشی: خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان دوو جۆر توندوتیژییه كه پێكه‌وه به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كرێت، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه به‌شێك له جه‌سته‌ی ئه‌و ژنه ده‌بڕدرێت كه نابێت ببڕدرێت و مافی خۆیه‌تی ئه‌و پارچه‌یه به جه‌سته‌یه‌وه بمێنێته‌وه، ئه‌وی تریش توندوتیژی ده‌روونییه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژنه‌كه هه‌یه‌و هه‌میشه هه‌ست به كه‌می ده‌كات به‌تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌ستده‌كات كه ئه‌وه‌ی پێویسته له پرۆسه‌ی هاوسه‌ریدا له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی بیكات، ئه‌م وه‌ك پێویست ناتوانێت پێشكه‌شی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات.
ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و دیارده‌یه زۆرجار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه بیر له‌وه بكاته‌وه ژنێكی تر بهێنێت به‌سه‌ر ژنی یه‌كه‌میدا، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه كاریگه‌ری ده‌روونی دروستده‌كات لای ژنی یه‌كه‌م و جارێكی تر توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌كرێته‌وه، به‌وپێیه‌ی له‌و خێزانه‌ی دروستیكردووه داده‌بڕێت كه زۆربه‌ی كات منداڵیش له‌و نێوه‌نده‌دا بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كاریگه‌ری به‌سه‌ر ده‌روونی ژنان و نه‌وه‌كانیشیاندا هه‌یه‌و هه‌روه‌ها وا ده‌كات ئه‌و ژنه خاوه‌نی بڕیار‌و چاره‌نووسی خۆشی نه‌بێت بۆ داهاتووی خۆی له كۆمه‌ڵگادا.
خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان نه شه‌رعییه نه سوننه‌ته
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی داعش و هه‌روه‌ها له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان له‌ڕووی شه‌رعییه‌وه ده‌بێت بكرێت یان نه‌كرێت، مامۆستا نه‌جمه‌دین قادر تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: داعش چ شتێكی شه‌رعییه هه‌تا ئه‌و بڕیاری خه‌ته‌نه‌كردنه‌ی كچانی شه‌رعی بێت؟، خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان نه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه ده‌بێت بكرێت نه سوننه‌تیشه.
وتیشی: خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان دیارده‌یه‌كی كلتوورییه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئایینه‌وه نییه.
ْ
بڕیاری خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان خێزانه‌كانی موسڵ بێزار ده‌كات
ئه‌و بڕیاره‌ی داعش بێزاری خێزانه‌كانی موسڵی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووسێكی پارێزگای موسڵ به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاندووه كه خه‌ڵكی موسڵ بێزاربوون به‌هۆی بڕیاره‌كانی داعشه‌وه‌و بڕیاره‌كانیان به شتێكی مه‌ترسیدار ده‌زانن، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بڕیاری خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان و كچانی پارێزگاكه به زۆره‌ملێ كه مه‌ترسییه‌كی زۆری له‌سه‌ریان دروستكردووه‌و به پێشێلكردنی مافه‌كانیانی ده‌زانن، له‌وڕووه‌شه‌وه خێزانه‌كانی موسڵ دوو رێگه‌یان له‌به‌رده‌مدایه، یان ده‌بێت بڕیاره‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن، یان شاره‌كه به‌جێبهێڵن.
خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان هه‌ڵوێستی توندی رێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه
بڕیاری خه‌ته‌نه‌كردنی دوو ملیۆن كچ و ژنی عیراقی له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدان له‌لایه‌ن ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی به‌ناو موسوڵمانان، هه‌ڵوێستی توندی له‌لایه‌ن رێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و به بڕیارێكی نامرۆڤانه وه‌سفی ده‌كه‌ن.
PUKmedia لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19