riklam

داعش مه‌زارگه‌ی نه‌بی یونسی ته‌قانده‌وه‌

kurdistani 06:02 PM - 2014-07-24
ته‌واوی مه‌زارگه‌كه‌ رووخاوه‌

ته‌واوی مه‌زارگه‌كه‌ رووخاوه‌

ئه‌مڕۆ 24-7-2014 گروپی تیرۆریستی داعش مه‌زارگه‌ی (نه‌بی یونس)یان له‌ شاری موسڵ ته‌قانده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ گروپی تیرۆریستی داعش مه‌زارگه‌ی (نه‌بی یونس)یان له‌ شاری موسڵ ته‌قانده‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ ته‌واوی مه‌زارگه‌كه‌ رووخاوه‌و ته‌نانه‌ت به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌زارگه‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خانووی نزیك له‌ مه‌زارگه‌كه‌ش رووخاون و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ پێشتریش گروپی تیرۆریستی داعش مه‌زارگه‌ی (ئیمامی ئه‌بو ئه‌لعه‌لی)یان ته‌قانده‌وه‌، هه‌روه‌ها حوسه‌ینیه‌ی فاتیمه‌ی زه‌هراویشیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket