له‌هه‌ولێر ئه‌ندامانی یه‌كێتی و گۆرِان و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ سوێند ده‌خۆن
kurdistani 05:44 PM - 2014-07-24ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
ئه‌مڕۆ 24-7-2014 له پارێزگای هه‌ولێر دووه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كه تایبه‌ت بوو بهسوێندخواردنی 13 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، سوێندی یاساییان خوارد.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا هه‌ریه‌ك له پارێزگاری هه‌ولێرو رێباز بیركۆتی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی لیستی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه تایبه‌ت بوو به سوێندخواردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له لیسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه تایبه‌ت ئه‌مڕۆ ته‌نها به پرۆسیجه‌ری سوێندخواردن، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له شێوازی یاسایی ده‌ستبه‌كاربوون و كارابوونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان دایڕشتووه و كاری پێده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كانیش وتی: ئێستاش لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له پێكهاته سیاسیه‌كان به‌شدارن له دانوستاندنان له چۆنیه‌تی شێوازی به‌شداریكردنی هه‌مو لایه‌نه‌كان.
رێباز بێركۆتی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: دانیشتنی ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی پڕۆتۆكۆڵیه كه تایبه‌ت بوو به سوێندخواردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن، یان نه‌كردن، هه‌ر چوار لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆداین و هه‌مووشمان گه‌شبینین به‌وه‌ی بیگه‌یه‌نینه ئه‌نجام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موومان له به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی مێژوییداین بۆشاری هه‌ولێر بۆئه‌وه‌ی به ئه‌رك و مهامی خۆمان هه‌ڵبستین و ئێمه وه‌كو یه‌كێتی داوای پۆستی دیاریكراومان نه‌كردووه، روئیای یه‌كێتی بۆ حكومه‌تی خۆجێی بنكه‌فراوان روون و ئاشكرایه.
عه‌بدولره‌حمان له لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: ئێمه به‌ده‌نگی خه‌ڵك هاتوین بۆ ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵكین هاتین هه‌تا سوێندی یاسایی بخوێن بۆئه‌وه‌ی به‌یاسایی ده‌ست به‌كاره‌كانمان بكه‌ین له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ئێمه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له گفتوگۆداین به‌تایبه‌ت لایه‌نی براوه‌ی یه‌كه‌م كه پارتی دیموكراتی كوردستانه و به‌ڵێنیان داوه كه‌وا به‌شداری به هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌ن له حكومه‌تی خۆجێی هه‌ولێر، چونكه ناكرێ له حكومه‌تی هه‌رێم بنكه فراوان بێت و ته‌وافوقی سیاسی و یه‌كریزی نیشتمانی هه‌بێت به‌ڵام لێره ناتهبابیت و شه‌قامی كوردی دوله‌ت كه‌یت.
هه‌روه‌ها له كۆتایی كۆنگره رۆژانامه نوسیهكهدا نه‌وزاد هادی رایگه‌یاند: له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه بۆ پاڵپشتیكردن له هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئێمه وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر په‌یوه‌ندیمان به بازرگان و خه‌ڵكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هه‌ولێر كردووه كه توانیومانه له‌و ماوه‌یه‌دا ملیۆنێك و سه‌دهه‌زار دۆلار كۆبكرێته‌وه، له ژماره حسابیهكی تایبه‌ت به پارێزگا له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 200 ملیۆن دیناری عێراقی، هه‌روه‌ها 10 سه‌یاره‌ی پیكابی ده‌بل كابینه كه وه‌كو هاوكاری پێشكه‌شكراوه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئێمه‌ش به‌ره‌سمی ته‌حویلی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ین.
PUKmedia به‌هادین سابیر - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18