مام جەلال ئەركی سەرۆك كۆماری قورس كردووە
kurdistani 01:00 PM - 2014-07-23هونەر رەسوڵ ئەحمەد
لەدوای رووداوەكانی10حوزەیرانەوە دۆخێكی جیاوازتر لەعیراق دروست بوو، ئیدی لەدوای ئەم رێکهوتهوه واقیعێكی جیاواز شانۆی سیاسی عیراقی گرتەوەو ئەوەندەی تر ململانێكان لهپەنای شەڕی تائیفییەوە گەورەتر بوونو مەودای جیاوازییەكان بەجۆرێك گەورە بوونە، هیچ ئەگەرێك مەحاڵ نییە. یەكێك لەو ئەگەرانەی رووبەڕووی ئێستای عیراق بۆتەوە پارچەپارچە بوونی عیراقە، كە ئەمە بووە بە ئەگەری نزیك.
لەگەڵ ئەوەی كورد توانی بەسوود وەرگرتن لەم قۆناغە زۆربهی ناوچەكانی سنووری ماددەی140 بخاتەوە ژێر كۆنترۆڵی پێشمەرگە لەهەمانكاتیشدا، كورد دەرفەتی ئەوەی بۆ دروست بوو پرسی سەربەخۆی بكاتە باسی گەرمی میدیاكانی ناوخۆو جیهان.
بیر لهچارهسهری کاتی نهکرێتهوه ئێستا لەئەگەری ئەوەی كە عیراق بەیەكگرتووی مایەوە (هێشتا ئهگهری بههێز ئهوهیهکه خواستی وڵاتانی زلهێزیشە) كورد دەبێتەوە بەشەریكی حكومەتی عیراقو وەكو جاران لەچوارچێوەی عیراقێكی فیدراڵدا دەمێنێتەوە، بێگومان لەم ئەگەرەشیاندا كە بەبڕوای من نزیكترینیانە كورد لەگەڵ ئەوەی دەبێ بەتەوای كێشەكانی لەگەڵ ناوەند كۆتایی پێبێنێتو ئەو گرفتانەی ساڵەهایە بووە بەباسی گەرمی نێوان هەولێرو بەغدا، بەتەوای چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوەو ئیدی بیریش لەچارەسەری كاتی نەكرێتەوە، چونكە (ئەزمونی چارەسەری كاتی بۆ كێشەكان)یەكسانە بەبەردەوامی كێشەكان.
گرنگە وەفدی دانوستانكاری كوردی لەلایەك كۆی كێشە كەڵەكەبووەكان بەكۆتا بگەیەنێتو جێبەجێكردنی دەستوور بكاتە مەرجی بنەڕەتی گفتوگۆ، هەروەك یەكێتی بۆئەم خولەی پەرلەمانو لەكاتی بانگەشە كردبویە دروشمی سەرەكی. لەلایەكی ترەوە پێویستە لەگەڵ ئەو خواستانەی كورد هەیەتی بۆ جێبەجێكردنی دەستوور، لەپێناوی دانەبڕانی كورد لەهەیكەلی بەڕێوەبردنی عیراقو لەپێناوی مانەوەی كوردێك وەك سیمبولی عیراق، تاڕادهیهکی زۆر ساغ بۆتهوه که پۆستی سهرۆک کۆمار بۆ کوردهو لهناو کوردیشدا کۆدهنگی ههیه که بۆ یهکێتییه. بەڵام گرنگە ئەم پۆستە لەلایەن هەر كەسێكەوە ببرێت بەڕێوە رەچاوەی ئەوە بكات پێشتر ئەم پۆستە بەهیمەتی سەرۆك تاڵەبانی سەنگێكی تایبەتی هەبووە. بۆیە دانیشتن لەسەر كورسی سەرۆكایەتی عیراق پێویستی بەپشوو درێژییو حەكیمی زۆر هەیە.
ئێمە دەزانین لەدوای پڕۆسەی ئازادی عیراقو ئەو رۆلە گرنگو بەرچاوەی سەركردایەتی كورد هەیبوو لەجێگیركردنی پێگەی كورد لەلایەكو لەلایەكی تریش بنیادنانەوەی عیراقی نوێ، وایكرد بوونی كوردو گرنگیو بێبەشنەبوونی لەعیراقی تازە ببێت بەئەمری واقیعو بووە هۆی ئەوەش كورد چەندین پۆستی گرنگی لەدەست دابێت.
بەگشتی چەند شتێك لەعیراقی دوای ساڵی2003 وە چەسپاون، لەسەرووی هەمویانەوە ماددەی140 كە لەدەستووردا چەسپێنراوەو دەستكەوتێكی گرنگە بۆ كورد.
یەكێكی تر لەو دەستكەوتە گرنگانەی تر كەراستە لەدەستووردا نەچەسپاوە، بەڵام نزیك دەبێتەوە لەوەی ببێت بەواقیع، سەرۆكایەتی كۆماری عیراقە. چونكە لەدوو خولی رابردوو ئەم پۆستە باڵایە لای كورد بووەو لەسەر پشكی كوردیش لای(هەڤاڵ مام جەلال) بووە كە خۆی گرنگی زیاتری پێ بەخشیبوو.
بەڕەچاوكردنی ئەو چەند ساڵەی مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراق بوو، زۆر دەستكەوتی گرنگی نەتەوەیی بەدەست هاتن، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆك تاڵەبانی ببوو بەسیمبولی ئاشتیو پێكەوكاركردنو یەكتر قبووڵكردن. مام جەلال وایكرد ئەم پۆستە بۆ كورد جێگەی شانازی بێتو پڕ دەستكەوت بێتو لەڕێگەی پارێزگاریكردنی لەدەستوورەوە توانی پارێزگاریەكی باش لەمافەكانی كورد بكات. چونكە سەرۆك كۆماری عیراق لەلایەك یەكێكە لەپۆستە گرنگو باڵاكانی وڵات لەهەمانكاتدا بوونی كەسایەتییەكی بەهێزی وەك سەرۆك تاڵەبانی كە توانیبووی بەلێهاتوویو ئەزموونی چەندین ساڵ كاركردنو ئەو پەیوەندیە فراوانەی بەدرێژایی چەندین ساڵ هەیبوو هەیبەتێكی تری بەسەرۆكایەتی كۆمار بەخشی بوو، بەجۆرێك لەلایەن وڵاتانی زلهێزیشەوە ئەوە بەڕوونی دەوترا كە سەرۆك تاڵەبانی چەند گرنگە بۆگەڵانی عیراق.
شاراوە نییە كە مام جەلال چەند ئەوەندەی گرنگی سەرۆك كۆماری، گرنگی بەو پۆستە داوەو دوورنییە تامەزرۆی هەندێ سیاسی عەرەبی بۆ ئەو پۆستە لەوەوە بووبێت كە ئەوكاتەی سەرۆك تاڵەبانی لەو پۆستەدابووە، چەند تایبەتمەندیهکی هەبوو، پێیان وابێت ئەوانیش دەتوانن بەم چەشنە بن.
چونكە ئەگەر بەپێی دەستووریش بێت، دەسەڵاتو كارەكانی سەرۆككوماری عیراق زۆر كەمترە لەو هەموو هەوڵو كۆششەی سەرۆك تاڵەبانی. ئێمە دەزانین بەپێی ماددەی67 كە لەدەستووری عیراقدا هاتووە(سەرۆكی كۆمار سەرۆكی وڵاتەو سیمبولی یەكپارچەیی نیشتمانە، نمایندە یان نوێنەرایەتی سەروەری وڵات دەكات، تێدەكۆشێ بۆ پابەندبوون بەدەستوور، پارێزگاری لەسەربەخۆیی عیراقو سەروەریو یەكپارچەییو پاراستنی خاكەكەی دەكات بەپێی دەستوور)
بهحهکیمییهوه کارهکانی کردووه
بەپێی ئەمەش بێت ئەوەمان بۆ رووندەبێتەوە ئەوكارانەی مام جەلال لەكاتی سەرۆكایەتی ئەنجامیداون زۆر زیاترن لەوەی كە لەدەستووردا هاتووە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مام جەلال، چونكە كەسێكی هەم سیاسی هەم یاسایی بووە كارەكەی بەجۆرێك نەبووە، كە پێچەوانەی دەستوور بێت، بەڵكو كارەكانی لەچوارچێوەی دەستوور ئەنجامداوە، بەڵام ئەوەندە بەحەكیمیەوە كارەكانی كردووە، ئەگەر كەسێكی تربوایە مومارەسەی ئەوكارەی كردبا نەیدەتوانی بەم جۆرەبێتو سەركەوتنی مەحاڵ بوو.
كەواته دەكرێت بڵێین مام جەلال بهئەزموونو لێهاتوویی خۆی كە بەكاری هێنا لەكاتی سەرۆكایەتی، عیراق لەدژوارترین قۆناغیدا بەگشتی خێرو بێری پێوەبوو. ههرئهوهشه وایكردووە ئەم پۆستە بۆ ئەو كەسەی كەدوای ئەو وەریدەگرێت دژواربێت، چونكە سەرۆك تاڵەبانی كارێكی وەهای كرد هەم لەمێژوودا پڕشنگدارەو هەمیش بۆ گەلانی عیراقو بەتایبەت بۆگەلی كورد جێگەی شانازی بێتو كارێكی تازەی لەئەزموونی حوكمڕانی عیراق.
هونەر رەسوڵ ئەحمەد
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
ههوڵی هاوتاكردنی مووچهی وارسی شههیدان لهگهڵ عیراق دهدرێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج تیرۆریست دەکوژرێن
کوردستان 10:59 PM - 2024-04-16 -
مەکتەبی سیاسی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن
کوردستان 08:00 PM - 2024-04-16