riklam

جه‌له‌ولا.. بۆمبێك به‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌نگاویدا ده‌ته‌قێته‌وه‌

kurdistani 05:32 PM - 2014-07-22
هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌

هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌

ئه‌مڕۆ 22-7-2014 بۆمبێكی چێندراو له‌جه‌له‌ولا به‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ته‌قیه‌وه‌، خۆشبه‌ختانه‌ جگه‌ له‌زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوو.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌حمود سه‌نگاوی له‌لێدوانێكی تایبه‌تیدا به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: كه‌ تێرۆریستان توانای روبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یان نه‌ماوه‌و ده‌ستیان كردووه‌ به‌ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی.

وتیشی: له‌كاتێكدا ئێمه‌ له‌جه‌له‌ولا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌مان به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه‌، له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگیری له‌خاكی كوردستان بۆمبێكی چێندراو ته‌قیه‌وه‌، خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.

هه‌ر له‌مڕۆدا هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان توانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان، دوو بۆمبی چێندراو له‌سه‌ر رێگای ناودۆمان جه‌له‌ولا پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی هه‌بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان توانیان له‌سنوری ناوچه‌ی حه‌لوان دوكه‌سی گومان لێكراو ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت ده‌ستیان هه‌بوبێت له‌دانانی ئه‌و بۆمبانه‌دا له‌ ئێستادا ده‌ستبه‌رن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket