riklam

كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌بنه‌ خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون

kurdistani 05:20 PM - 2014-07-22
ته‌ئكیدیان له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌

ته‌ئكیدیان له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌

ئه‌مڕۆ 22-7-2014 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازیكرد له‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن.

له‌ دیدارێكدا پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا به‌تایبه‌ت دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كورته‌یه‌كی له‌ باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ خسته‌ڕوو كه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان بۆ دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ناویه‌تی و رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان یه‌كه‌ی نیشه‌جێبوونی بۆ وارسی سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان جێبه‌جێكردووه‌، به‌رنامه‌ڕێژیش بۆ شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر ده‌كات تا له‌ داهاتوودا به‌پێی توانا جێبه‌جێبكرێت و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ببنه‌ خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی شایسته‌ به‌ خۆیان.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن ئاماژه‌ی به‌ به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كرد بۆ دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ دامه‌زراندنی سندوقی نیشته‌جێبوون ده‌كرێت تا له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سندوقه‌دا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی دابینبكرێت.

وتیشی: كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌م سندوقه‌ ده‌بێت و به‌شێكی باش بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان دابینده‌كرێت و داوای له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش كرد كه‌ ئاماده‌كاری بۆ بكات تا له‌ چوارچێوه‌ی پلانێكی 5 ساڵه‌ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابینبكرێت.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌.

PUKmedia  فوئاد عوسمان

1619172272014_IMG_7798.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket