riklam

ئه‌ڵمانیا.. پرسه‌ی شێخ خه‌ڵه‌ف شه‌نگاری به‌ڕێوه‌چوو

kurdistani 05:07 PM - 2014-07-22
پرسه‌ی شێخ خه‌ڵه‌ف شه‌نگاری

پرسه‌ی شێخ خه‌ڵه‌ف شه‌نگاری

ڕۆژی 19-7-2014، له‌شاری (سولینگن)ی ئه‌ڵمانیا به‌به‌شداری بنه‌ماڵه‌ ئێزدیه‌كان و به‌ئاماده‌بوونی شێخ ئیسماعیلی كوڕی مه‌راسیمی پرسه‌ی خوالێخۆش بوو شێخ خه‌ڵه‌ف شه‌نگاری كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌ی شه‌نگار به‌ڕێوه‌چوو.

شایانی باسه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری ئێزدی له‌وانه‌ میرته‌حسین به‌گ و بنه‌ماڵه‌ دیاره‌كانی ئێزدیان و نوێنه‌ری كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا به‌شداریانكردو پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان گه‌یانده‌ كه‌سوكاری و دواتر شاندێكی رێكخستنی هانۆڤه‌ریش ها سه‌ردانی شێخ ئیسماعیلی كوڕی خوالێخۆش شێخ خه‌ڵه‌ف یانكردو پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی هه‌ڤاڵانی نۆڤه‌رو ده‌وروبه‌ریان گه‌یانده‌ بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان.

شێخ خه‌ڵه‌ف شه‌نگاری كه‌سایه‌تیه‌كی نیشتمان په‌روه‌رو دیارو خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌بوو لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردیش پێگه‌یه‌كی دیارو به‌رچاوی هه‌بوو به‌داخه‌وه‌ هه‌فته‌ی رابردوو ماڵئاوایی كردو له‌رێوڕه‌سمێكی پڕشكۆدا به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڵۆ پێنجوینی و هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شه‌نگار به‌خاك سپێردرا .

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا

فۆتۆ..محسن مزوری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket