riklam

كۆمیته‌ی سیروان هاوكاری خانه‌واده‌ی 80 پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

kurdistani 04:25 PM - 2014-07-22
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌

به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌

ئه‌مڕۆ 22-7-2014 وه‌ك ده‌ربڕینی په‌یمانی وه‌فا و پێزانین بۆ خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌كان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریدا، كۆمیته‌ی رێكخستنی سیروانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆمه‌ك و پێداویستی بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی 80 پێشمه‌رگه‌ی سنوری كۆمیته‌كه‌دا دابه‌شكرد.

موختار حاجی عه‌لی لێپسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی سیروانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك كۆمیته‌كه‌مان به‌ ئه‌ركی خۆمان زانیوه‌ له‌ كاتێكدا رۆڵه‌كانمان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌دا به‌رگری ده‌كه‌ن له‌خاكی كوردستان، ئێمه‌ پێیان بڵین هه‌میشه‌ پاڵپشتانین و هاوكارو خه‌مخۆری كه‌سوكارتانین.

وتیشی: له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كه‌ له‌ناحیه‌ی سیروان ئه‌نجامدراوه‌ خانه‌واده‌ی 80 پێشمه‌رگه‌ ته‌وای پێداویستیه‌كانی جه‌ژنیان وه‌رگرتووه‌ و هه‌ركاتێكیش پێویستیان  به‌هه‌ر جۆره‌ هاوكارییه‌ك هه‌بێت ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی ئه‌وانین و خزمه‌تكاری كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ین.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-سیروان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket