riklam

نه‌بونی پاره‌ كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیاباران له‌كۆنفرانسێك بێبه‌شده‌كات

kurdistani 02:36 PM - 2014-07-21
به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه‌ نه‌توانرا كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌شداری بكات

به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه‌ نه‌توانرا كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌شداری بكات

نه‌بوونی پاره‌ كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیاباران له‌ به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسێكی جینۆساید بێبه‌شده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر ناونیشانی (لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ جینۆسایدی گه‌له‌ ره‌سه‌نه‌كان) له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا به‌ به‌شداری چه‌ندین ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی جیهان كۆنفرانسێكی سازكردووه‌، داوای له‌ كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ كردبوو به‌شداربێت له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه‌ نه‌توانرا كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌شداری بكات.

لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بانگهێشتنامه‌ی ره‌سمیمان بۆ به‌شداربوون له‌ كۆنفراسه‌كه‌دا به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌، به‌ڵام نه‌بوونی پاره‌ گرفتی سه‌ره‌كی بوو كه‌ نه‌مانتوانی به‌شداری بكه‌ین.

وتیشی: به‌شداری كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان له‌و كۆنفراسه‌دا زۆر گرنگبوو بۆ زیاتر ناساندنی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كۆمه‌ڵكوژیان له‌ به‌رامبه‌ر كرابوو به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانیان بڵاوده‌كرده‌وه‌.

جێی باسه‌ كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ رۆژی 16-7-2014ـه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و ده‌یان وڵاتی گه‌وره‌ به‌شدارن تیایدا كه‌ چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ جینوسایدی گه‌له‌كان.

PUKmedia  فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket