riklam

باڵیۆزی توركیا له‌ ئێران: دژی دابه‌شبوونی عیراقین

kurdistani 12:04 PM - 2014-07-21
باڵوێزی توركیا له‌ئێران: قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌

باڵوێزی توركیا له‌ئێران: قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌

باڵیۆزی توركیا له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران راگه‌یاند، كه‌ قبوڵیناكه‌ین عیراق دابه‌شبكرێت و ئه‌نكه‌ره‌ خوازیاری حكومه‌تێكی به‌هێزه‌ له‌ عیراقدا.

ئومیت یاردیم باڵیۆزی توركیا له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی ئاشكرای كرد، كه‌ وڵاته‌كه‌ی خوازیاری عیراقێكی یه‌كپارچه‌ و ئارامه‌ و دژی دابه‌شبوونی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

وتیشی: ئه‌نكه‌ره‌ ده‌یه‌وێت عیراقیش وه‌ك هه‌موو دراوسێكانی دیكه‌ی توركیا خاوه‌نی حكومه‌تێكی به‌هێزبێت و بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی به‌ تایبه‌تی توركیا په‌ره‌پێبدات و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا له‌ ئارادا بێت.

ئومیت ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: ئه‌نكه‌ره‌ نه‌ له‌ بیری دابه‌شكردنی عیراقدایه‌ و نه‌ده‌شتوانێت دابه‌شبوونی عیراق قبوڵبكات.

 سه‌باره‌ت به‌ كورده‌كانی توركیاش وتی: له‌ توركیا كوردیكی زۆر ده‌ژین و له‌گه‌ڵ توركه‌كان مافی یه‌كسانیان هه‌یه‌ و له‌ ئێستاداش كۆمه‌ڵێ چاكسازی كراوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ سه‌رچاكسازییه‌كان.

له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی سوریاش، باڵوێزی توركیا رایگه‌یاند: قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌و رووداوه‌كانی عیراق و ئۆكرانیا وای كردووه‌ كه‌ قه‌یرانی سوریا له‌ میدیاكاندا كاڵبێته‌وه‌و گرنگی جارانی پێنه‌درێت و له‌ ئێستادا یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێی سوریا بوون.

PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket