riklam

وه‌زیری وزه‌ی توركیا: داهاتی نه‌وتی هه‌رێم به‌شه‌فافی له‌گه‌ل به‌غدا باسده‌كرێت

kurdistani 10:41 AM - 2014-07-21
وه‌زیری وزه‌ی توركیا: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌نزینی فڕۆكه‌مان نه‌ناردوه‌ بۆ ئیسرائیل

وه‌زیری وزه‌ی توركیا: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌نزینی فڕۆكه‌مان نه‌ناردوه‌ بۆ ئیسرائیل

وه‌زیری وزه‌ی توركیا ئه‌و هه‌وڵانه‌ ره‌تده‌كاته‌ كه‌ باس له‌ ناردنی به‌نزینی فڕۆكه‌ ده‌كرێت بۆ وڵاتی ئیسرائیل.

وه‌زیری وزه‌ی توركیا تانه‌ر یه‌ڵدز له‌باره‌ی هاتنی نه‌وتی ره‌ش له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ رایگه‌یاند: كه‌ 6.2 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها داهاته‌كه‌شی به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا روونده‌كرێته‌وه‌.

له‌كاتی گه‌یشتنی رێژه‌ی هێڵی نه‌وتی باكو - تفلیس - جه‌یهان بۆ دوو ملیار به‌رمیل، یڵدز به‌شداری له‌ رێورِه‌سمێكی تایبه‌تدا كردو باسی له‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرد.

تانه‌ر یڵدز راشیگه‌یاند: تا ئێستا له‌هێلی نه‌وتی باكو - تفلیس - جه‌یهان دوو ملیار به‌رمیل نه‌وت باركراوه‌.

له‌ باره‌ی هه‌واڵی فرۆشتنی به‌نزینی فرِۆكه‌ به‌ ئیسرائیل وتی: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م هه‌واڵه‌ دروست نییه‌، ئێمه‌ وه‌ك حكومه‌تی توركیا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وت و به‌نزینی فرِۆكه‌مان به‌ ئیسرائیل نه‌فرۆشتووه‌.

PUKmedia هه‌ڵۆ جه‌لال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket