riklam

ئوسترالیا.. شایه‌تحاڵانانی روداوی گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌رێكی كورد دورده‌خرێنه‌وه‌

kurdistani 09:37 AM - 2014-07-21
ره‌زا به‌راتی ناوی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌بوو كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی پارێزگای ئیلام بووه‌

ره‌زا به‌راتی ناوی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌بوو كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی پارێزگای ئیلام بووه‌

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئوسترالیا ئاشكرایانكرد كه‌ ئه‌و دوو په‌نابه‌ره‌ی كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری چۆنێـتی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌ بوون كه‌له‌ دوورگه‌ی پاپانیوگینیا له‌ شوباتی ئه‌مساڵدا گیانیله‌ده‌ستدا دوورخراونه‌ته‌وه‌.

به‌ وته‌ی چالاكوانێكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئوسترالیا كه‌ به‌رپرسی رێكخراوێكی داكۆكیكردنه‌ له‌ مافی په‌ناخوازان له‌و وڵاته‌و له‌ دورگه‌كانی ناورۆو پاپانیوگینیا هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو په‌نابه‌ره‌ی گێڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رپرسانی ئه‌و كه‌مپه‌ نایانه‌وێت شایه‌تحاڵه‌كانی رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌ هیچ زانیاریه‌ك بده‌نه‌ دادگاو ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌.

ره‌زا به‌راتی ناوی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌بوو كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی پارێزگای ئیلام بووه‌و له‌ شه‌وی 17ی شوپاتی ئه‌مساڵ له‌ پێكدادانی نێوان پاسه‌وانانی كه‌مپه‌كه‌یان و په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌ی پاپانیوگینیا گیانی له‌ده‌ستداو تائێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنێتی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌ حوزه‌یرانی ساڵی رابردوه‌وه‌و له‌پاش رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو دورگه‌ی ناورۆو پاپانیوگینیا، حكومه‌تی ئوسترالیا چه‌ند كه‌مپێكی كرده‌وه‌ له‌و دوو دوورگه‌یه‌ بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ به‌ به‌له‌م و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئوسترالیا، بڕیاریدا كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی په‌نابه‌رێتی نه‌داته‌ هیچ كه‌سێك كه‌ له‌ڕێگای ده‌ریاوه‌و به‌قاچاخ ده‌گه‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌و دیپۆرتی ئه‌و دوو دورگه‌یه‌شیان بكات كه‌به‌پێی رێكه‌وتنامه‌كه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌توانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و دوو دورگه‌یه‌ بكه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌لماندیان په‌نابه‌ری راسته‌قینه‌ن.

به‌پێی زانیاریه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كایش ره‌زای ته‌مه‌ن 23 ساڵان له‌ناو یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا بووه‌ كه‌ له‌ساڵی رابردوودا دیپۆرتی ئه‌و دوو دورگه‌یه‌ كرابوون.

هاوكات ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی سیدنی مۆرنینگ هێراڵد ئاشكرایكرد كه‌ له‌ساڵی رابردووه‌وه‌ تائێستا زیاتر له‌ 300 په‌نابه‌ر كه‌له‌ كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوو دورگه‌یه‌دا بوون  بڕیاریانداوه‌ خۆبه‌خشانه‌و به‌سوود وه‌رگرتن له‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كانی خۆیان كه‌له‌ناویاندا 27 په‌نابه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز عیراقی هه‌بوون،پێشتریش هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو كه‌ هه‌ر په‌نابه‌رێكی عیراقی 6 هه‌زار دۆلاری پێده‌درێت ئه‌گه‌ر بڕیاربدات خۆبه‌خشانه‌ بگه‌ڕێـته‌وه‌ عیراق.
 
PUKmedia هه‌ژار ته‌ها- ئوسترالیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket