riklam

گه‌ڕانه‌وه‌ی مام بوو به‌ مانشێتی بڵاوكراوه‌ فه‌ره‌نسییه‌كان

kurdistani 09:33 AM - 2014-07-20
سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌ مێژه‌وه‌ په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ فه‌ره‌نسا

سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌ مێژه‌وه‌ په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ فه‌ره‌نسا

‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ كوردستان و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی له‌ شاری سلێمانی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی فراوانی هه‌بوو له‌ میدیا و ڕۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا.
زۆرێك له‌ میدیاو رۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالیان بۆ هه‌رێمی كوردستان رووماڵكردو له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ دواداچوونی ئه‌و هه‌واڵه‌یانكرد.
 رۆژنامه‌كانی لۆمۆند، لیبراسۆن، گۆڤاری نوفێل ئۆبزرفاتۆرو گۆڤاری چالێنج و چه‌ندین سایت و ماڵپه‌ڕی فه‌ره‌نسی هه‌واڵه‌كه‌یان به‌ خوێنه‌رانیان راگه‌یاندو وه‌ك جۆرێك له‌ هیوا بۆ عیراقیه‌كان وه‌سفكرد.

ڕۆژنامه‌ی ناسراوی فه‌ره‌نسی (لۆمۆند) به‌ مانشێتی گه‌وره‌ نوسیوێتی (دوای 18 مانگ له‌ فه‌تره‌ی نه‌قاهه‌، سه‌رۆكی عیراق گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی پڕ له‌كێشه‌).

رۆژنامه‌ی (لیبراسۆن) به‌ مانشێتێك نوسیوێتی (دوای 18 مانگ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، تاڵه‌بانی گه‌ڕایه‌وه‌)، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌توانێت بارودۆخی عیراق رابگرێت و ئه‌و گرژیانه‌ كه‌م بكاته‌وه‌.

‌هه‌روه‌ها گۆڤاری (نوڤێل ئۆبزفاتۆر) نوسیوێتی (سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌مامی ئه‌مانی عیراقه‌). 

‌شایه‌نی باسه‌، سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌ مێژه‌وه‌ په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ فه‌ره‌نساو فه‌ره‌نسییه‌كاندا، پێش رووخانی رژێمی دیكتاتۆری پێشووی عیراق ، ی ن ك به‌ ره‌سمی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌بووه‌ له‌پاریس، هه‌روه‌ها دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆكی عیراق، فه‌ره‌نسا له‌ساڵی 2009 دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی بانگێشتكردو به‌ به‌رزترین ئاستی پرۆتۆكۆڵ پێشوازی لێكرا (visite d'état)، كه‌ یه‌كه‌مین جار بوو سه‌رۆكێكی عیراق به‌و شێوه‌یه‌ پێشوازی لێبكرێت.

‌PUKmedia د.لوئه‌ی جاف/ پاریس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket