نوێكراوەتەوە.. سەنگاوی: هێزەكانی پێشمەرگە چوار داعشیان دەستگیركردوە
kurdistani 08:58 PM - 2014-07-15
نزیكەی 90%ی جەلەولا بەدەست پێشمەرگەوەیە
فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگە لەناوچەی گەرمەسێر رایدەگەیەنێ لەئێستادا نزیكەی 90%ی ناحیەی جەلەولا بەدەست هێزەكانی پێشمەرگەوەیەو داعشیش ناتوانێت شەڕی پێشمەرگە بكات، ئاماژە بەوەدشەدات دوای تەقینەوەكانی دوێنێی جەلەولا قەرەتەپە چوار تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردوە.
مەحمود سەنگاوی فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگە لەناوچەی گەرمەسێر تایبەت بە PUKmediaی راگەیاند: دوای تەقینەوەكانی دوێنێی قەرەتەپەو جەلەولا هێزەكانی پێشمەرگە چوار تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردوەو رەوانەی ئاسایش كراون.
ئەو فەرماندەیەكی پێشمەرگە لەناوچەی گەرمەسێر ئەوەشی خستەڕوو كە ناوچەی گەرمەسێر بەتایبەت جەلەولا لەدوای روخانی رژێمی بەعس لەژێر دەستی سوپای عیراقدا بووەو ناوچەیەك بووە كە ئارام نەبووەو بەردەوام لەلایەن تیرۆریستانەوە تەقینەوەیان تێداكردوەو دانیشتوانی ناوچەكە ئیهانەكراون و لەزێندی خۆیان دەركراون، هەروەها عەرەبە هێنراوەكانیش كوردەكانیان دەركردوە، بۆیە دوای روداوەكان و چونی هێزەی پێشمەرگەش بۆ ناوچەكە، لەلایەن داعش و ئەو عەرەبانەوە پەلاماری پێشمەرگە دراوەو رۆژانە لەناوچەكە هێرشدەكەنەسەر پێشمەرگە، بەڵام ناتوانن روبەڕووی پێشمەرگە ببنەوەو شەڕ لەگەڵ پێشمەرگە بكەن.
سەنگاوی وتیشی: نزیكەی 90%ی ناحیەی جەلەولا بەدسەت هێزەكانی پێشمەرگەوەیەو تەنها گەڕەكی تەجنید ماوە كە گەڕەكێكەو بەدەست تیرۆریستانی داعشەوەیەو بۆ ناو سەعدیە درێژدەبێتەوەو ناوچەیەكی دارستانە، ئەوان سەربازگەیەكی سوپای عیراقیان بەدەستەوەیە كە سوپای دوای پاشەكشەی بۆ ئەوانی جێهێشت.
PUKmedia ههڵمهت خانهقینی
هەواڵی زیاتر
-
هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى دەستیپێکرد
10:01 AM - 2026-06-29 -
لەساڵیادی 17 شەهیدەكەی قڕگەدا
09:49 AM - 2026-06-29 -
د. رێواز فایەق :زۆرێک لە پەرلەمانتاران دەڵاڵی خاوەن پرۆژەکانن
10:50 PM - 2026-06-28 -
شەهیدەکانی قڕگە … دەبـنەوە بە پێشـمەرگە
08:57 PM - 2026-06-28
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-29 قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزانى وڵاتان: حکومەتی کاربەڕێکەر بووەتە خاڵێکی لاواز بۆ هەرێمی کوردستان
ناوچەی سەوز، لە پاراستنی بەرپرسانەوە بۆ دەستگیرکردنیان
01:05 PM - 2026-06-29
وهزارهتی دارایی: دهرماڵهی نوێ خهرج ناكرێت
10:33 AM - 2026-06-29
180هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:27 AM - 2026-06-29
عەلی زەیدی: بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
09:11 AM - 2026-06-29
زۆرترین خوێنراو
-
لە سلێمانی دوو باخچەی نوێ لە جێبەجێکردندان
کوردستان 06:34 PM - 2026-06-28 -
سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکان و کاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد
کوردستان 05:56 PM - 2026-06-28 -
کەناڵی رەسمی عیراق ناوی دەستگیرکراوانی بە تۆمەتی گەندەڵی بڵاوکردەوە
عیراق 05:05 PM - 2026-06-28 -
گــــەرمای هــــاویــن ئــــەوروپـا دەســــوتـێـنـێـت
جیهان 04:46 PM - 2026-06-28 -
سەرۆککۆمار: عیراق پاڵپشتی لە ڕێوشوێنەکانی بەرەو پێشبردنی ئاشتی دەکات
عیراق 04:28 PM - 2026-06-28 -
دەستەی دەستپاکی عیراق: رێکاری توندمان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد
عیراق 03:44 PM - 2026-06-28 -
کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە 14 کوژراوی لێکەوتەوە
جیهان 03:23 PM - 2026-06-28 -
بەغداد و بەیروت سزادراوەكانیان ئاڵوگۆڕ دەكەن
عیراق 01:41 PM - 2026-06-28



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

