riklam

سه‌نگاوی: پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕێی فه‌رمانه‌

kurdistani 08:45 PM - 2014-07-14
ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ ئارامن

ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ ئارامن

مه‌حمود سه‌نگاوی رایگه‌یاند: ئه‌و ناوچه‌نه‌ی جه‌له‌ولا كه‌ له‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دان زۆر ئارامن و ژیان تیایاندا ئاساییه‌.

مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خورماتووه‌ تا مه‌نده‌لی،  ئه‌مڕۆ 14-7-2014، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌كه‌ سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ سه‌رجه‌م خاڵه‌كان و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌نجامداو له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ بارودۆخ و ژیان و گوزه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ ئاگاداربوو هه‌ر سه‌رنج و تێبینی و داواكارییه‌كیان هه‌بوو بۆی چاره‌سه‌ركردن و به‌ڵنیشی پێدان به‌به‌رده‌وامی به‌سه‌ریان بكاته‌وه‌و به‌رده‌وام له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خورماتووه‌ تا مه‌نده‌لی، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیمه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ دوور كه‌وتبوومه‌وه‌، دوای باشبوونی باری ته‌ندروستیم ئه‌مڕۆ 14-7-2014، گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ و سه‌ر كاره‌كه‌م، ئه‌و ماوه‌ی كه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ دوور بووم جه‌نابی كاك مسته‌فا چاوڕه‌ش له‌ جێگه‌من كاره‌كانی ده‌كرد.

 وتیشی: ئه‌مڕۆ به‌گه‌ڕانه‌وه‌م سه‌ردانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جه‌له‌ولامان كردوو له‌ نزیكه‌وه‌ به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و به‌رانه‌م به‌سه‌ركرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌م كرد له‌ ئێستادا سه‌نگه‌ره‌كان ئارامن و دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ زۆر ئارامن ژیان تیایاندا ئاساییه‌.

سه‌نگاوی وتیشی: به‌داخه‌وه‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ دوو خۆكوژ هاتوونه‌ته‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌و یه‌كێكیان خۆی به‌ مقه‌ڕێكی هێزی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قاندۆته‌وه‌ هه‌ندێ شه‌هیدو بریندارمان هه‌یه‌، كه‌سێكی تری خۆكوژ ویستویه‌تی له‌ بازاڕ خۆی بته‌قێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌خۆیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ هه‌ردوو قاچی په‌ڕیوه‌و خۆشبه‌ختانه‌ زیانی گیانی به‌ر هاووڵاتیان نه‌كه‌وتووه‌.

 وتیشی: به‌گشتی كه‌شی ناوچه‌كه‌ ئارامه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش نه‌به‌ردانه‌و شێرانه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیاندان و گیانبازانه‌ به‌رگری له‌ خاك و نیشتمان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی فه‌رمانن.


PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket