د.نه‌جمه‌دین: ئه‌م دۆخه نوێیه هه‌لێكی زێڕینه به‌ڵام بێ مه‌ترسیش نییه
kurdistani 12:59 PM - 2014-07-08پشتیوانی خه‌ڵك زۆر گرنگه بۆ هه‌ر بڕیارێكی سیاسی چاره‌نووسساز كه بدرێت
پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئه‌و دۆخه نوێیه‌ی له‌ناوچه جێناكۆكان هاتۆته‌پێش، هه‌لێكی زێڕینه، به‌ڵام بێ مه‌ترسیش نییه.
وتیشی: پشتیوانی خه‌ڵك زۆر گرنگه بۆ هه‌ر بڕیارێكی سیاسی چاره‌نووسساز كه بدرێت.
دۆخی ئێستای عیراق
له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عیراقه‌وه، پارێزگاری كه‌ركوك به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه روویانداوه، دۆخێكی تازه‌ی له‌عیراقدا هێناوه‌ته ئاراوه، ئه‌م دۆخه تازه‌یه واپێویست ده‌كات خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه‌و وردی بۆ بكرێت، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا عیراق ده‌توانێت به‌یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه؟، وتیشی: له‌دوای ئه‌و رووداوانه‌وه كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عیراق جارێكی تر ناتوانێت بڕواته‌وه بۆ دۆخی پێشتر.
راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له‌و هه‌له وه‌ربگرین كه هاتۆته پێشه‌وه، پێویسته وه‌كو لایه‌نی كوردی زیاتر خۆمان به‌هێز بكه‌ین‌و یه‌كگرتووتر بین‌و ئه‌و شوێنانه‌ی كوردستانین جارێكی تر یه‌كبگرێته‌وه كه ئه‌مه هه‌لێكه ده‌كرێت بیقۆزینه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت وریابین‌و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌نێوانماندا هه‌بێت، ده‌كرێت لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان دابنیشن‌و به‌وردی باسی ئه‌وه بكه‌ین ئه‌و هه‌نگاوانه چین كه پێویسته بنرێن بۆ ئه‌وه‌ی كورد سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرێت.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه «خه‌ڵكێكی زۆر لێدوانی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه نوێیه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مه كه‌م بكرێته‌وه‌و رێككه‌وتنێك هه‌بێت له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه كوردستانییه‌كاندا كه به‌یه‌ك ده‌نگ قسه بكه‌ین، چونكه ئه‌مڕۆ عیراق به‌ته‌واوه‌تی گۆڕاوه‌و ئه‌م وڵاته له‌به‌رده‌م دوو رێگادایه، یان ده‌مێنێته‌وه وه‌كو وڵاتێك یان دابه‌ش ده‌بێت، بۆ مانه‌وه‌شی وه‌كو وڵاتێكی یه‌كگرتوو، ته‌نها یه‌ك رێگاچاره هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌سێ ناوچه دروست بكرێت، یان سێ هه‌رێم دروست بێت و ئه‌م سێ هه‌رێمه سیاده‌یان هه‌بێت یانی هه‌ر هه‌رێمێك یاسا‌و هێزی خۆی هه‌بێت بۆ پاراستنی ناوچه‌كه‌ی‌و ئه‌م سێ هه‌رێمه له‌نێوان خۆیاندا رێكده‌كه‌ون كۆنفیدراڵییه‌ك دروست ده‌كه‌ن»، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێمه وه‌كو كورد ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین كه هه‌موو كوردێكیش ئه‌وه‌ی ده‌وێت، ده‌بێت كۆده‌نگی هه‌بێت و له‌گه‌ڵ یه‌كتر دابنیشین‌و زۆر به‌وردی باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌یدا بكه‌ین، دیاره جیابوونه‌وه‌ش دوو جۆری هه‌یه، به‌ڕێككه‌وتن‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ یه‌كتری كه ئه‌وكاته ده‌بێت ئێمه له‌گه‌ڵ سوننه‌ی عه‌ره‌بیشدا دانیشین‌و له‌گه‌ڵ شیعه‌شدا دابنیشین له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه ناكۆكن‌و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و شوێنانه‌ی كوردستانین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر كوردستان، ئه‌و شوێنانه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌شی ره‌چاو بكرێت، بۆ نموونه شوێنێكی وه‌كو كه‌ركوك كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبه‌ته عه‌ره‌بی تێدایه‌و توركمانی تێدایه ده‌بێت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ره‌چاو بكرێت.
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بكرێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه(پشتیوانی خه‌ڵك زۆر گرنگه بۆ هه‌ر بڕیارێكی سیاسی چاره‌نووسساز كه بدرێت)، وتیشی: پێویسته له‌كاتی هه‌ر بڕیارێكی چاره‌نووسسازادا رای هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت و رای زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردیش ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌ڕاستی ئه‌م شتانه به‌وردی بخه‌ینه به‌رچاو، بۆئه‌وه‌ی كه بڕیارت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا به‌زانیارییه‌وه بێت، باسی له‌وه‌شكرد كه: یه‌كێتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مافی چاره‌نووسی داناوه به‌مافێك بۆ گه‌لی كوردستان، وتیشی: ره‌نگه كاتی ئه‌وه هاتبێت كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بكرێت بۆ ماوه‌ی دوو یان سێ رۆژ هه‌موو ئه‌م شتانه بخرێته به‌رچاو تاوه‌كو میلله‌تیش پشتیوانی لێ بكات، راشیگه‌یاند: ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه‌مان ئاماده‌بكه‌ین بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ئه‌و زه‌حمه‌تیانه‌ی كه له‌كاتێكی وادا تووشیان ده‌بێت.
یه‌كڕیزیی زۆر گرنگه
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه(له‌م قۆناغه‌دا یه‌كڕیزیی بۆ كورد زۆر گرنگه، ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانماندا هه‌بێت و مزایه‌ده‌ش به‌سه‌ر یه‌كترییه‌وه نه‌كه‌ین، چونكه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی كوردستان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی ده‌وێت). وتیشی: «نازانم ئه‌و قسه‌یه چییه كه ده‌وترێت یه‌كێتی زۆر نزیكه له‌مالكی-یه‌وه، له‌كاتێكدا مالكی كه دواین جار هات بۆ كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی‌و پارتی‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه یه‌كێتی بوو له‌گه‌ڵ هه‌موویان دانیشت، ئێمه په‌یوه‌ندیمان به‌سروشتی له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌یه‌و تائێستا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و وه‌زیری بازرگانی‌و وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق هه‌موویان كوردن‌و ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌غدادا نه‌پچڕاندووه».
جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140
له‌باره‌ی ماده‌ی 140-یشه‌وه، پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئێمه له‌كه‌ركوك له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا بارودۆخێكمان دروستكردووه نه‌ك ته‌نها كورد، به‌ڵكو عه‌ره‌ب و توركمانیش لێمان نزیك ببنه‌وه، ئه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت و ده‌نگیشیان بۆداین، واته باوه‌ڕیان به‌و سیاسه‌ته هه‌بووه كه به‌دیمان كردووه ئه‌ویش جیاوازی نه‌كردن‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بووه بۆ هه‌مووان، ئه‌مانه كه هه‌مووی كراوه كه‌شێكی تازه‌ی دروستكردووه‌و به‌ڕای من ئه‌گه‌ر ئێمه ژیرانه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین، ده‌توانین مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی 140 زیاتر به‌رینه پێشه‌وه‌و سنووری پارێزگاكان جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه دۆخی خۆی‌و ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت.
ریفراندۆم له‌كه‌ركوك
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیش له‌كه‌ركوك وتی: ئێمه ناتوانین ته‌نها كورد ده‌نگ بدات له‌سه‌ر ریفراندۆم، ده‌بێت تۆ خه‌ڵكی توركمان‌و عه‌ره‌بیش ئه‌گه‌ر هه‌مووشی نه‌بێت به‌شێكی باشی ده‌نگ له‌گه‌ڵ كورد بدات، ئه‌گینا ئاسووده نابین له‌و پارێزگایه، وتیشی: ئێمه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌توكیا بووین، مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم باسكراوه، باسی ئه‌وه‌كرا له‌لایه‌نی دۆسته توركه‌كانمانه‌وه كه كه‌ركوك بكرێته هه‌رێمێكی تایبه‌تی، وه‌ڵامی ئێمه به‌تایبه‌تیش وه‌كو پارێزگاری كه‌ركوك كه له‌وێبووین روونمانكرده‌وه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه له‌م بارودۆخه‌ی عیراقدا، كه‌ركوك وه‌زعی ئه‌منی‌و ئابووری‌و په‌یوه‌ندیشی باشتره ئه‌گه‌ر به‌دۆخێكی تایبه‌ت و تایبمه‌تمه‌ندییه‌كی خۆیه‌وه خه‌ڵكی كه‌ركوك ریفراندۆمێك بكات و ده‌نگی له‌سه‌ر بدات بگه‌ڕێته‌وه ناو هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌زعێكی تایبه‌ته‌وه، چونكه كه‌ركوك توركمان و عه‌ره‌ب و كلدۆ ئاشووری تێدایه‌و شیعه‌یه‌كی زۆری تێدایه‌و سوننه‌شی تێدایه، من لێره‌شدا دووپاتیده‌كه‌مه‌وه كه ده‌بێت رای هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان هه‌بێت له‌هاتنه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گینا دۆخی كه‌ركوكیش ئاڵۆز ده‌بێت و تێك ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان رایان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بێت ئێمه له‌ماوه‌ی سێ ساڵ و شه‌ش مانگی رابردوودا سه‌لماندوومانه كه جیاوازی ناكه‌ین‌و ئه‌وانیش له‌وه دڵنیا بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت وه‌كو سه‌ركردایه‌یتی كوردیش ئه‌وه بخه‌ینه به‌رچاویان كه به‌شداریبوونیان له‌سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش خۆی‌و هه‌روه‌ها له‌په‌رله‌مانیش ئه‌مانه ده‌بێت نوێنه‌ری خۆیان هه‌بێت و خۆیان هه‌ڵیبژێرن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان‌و به‌شداری بكرێن له‌و رایانه‌دا، ریفراندۆم له‌كه‌ركوك ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌ناو كورددا بكرێت سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی‌و شه‌رعییه‌تی ناو عیراق خۆی گرنگه، بۆ ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ر ریفراندۆمێك بكرێت ده‌بێت به‌ڕێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تردا‌و ده‌بێت چاودێری هه‌موو شوێنه‌كانی لێ بێت كه ئه‌و ریفراندۆمه به‌شه‌فافیه‌ت و به‌دروستی ده‌كرێت كه ئه‌مه زۆر زۆر گرنگه، له‌ماوه‌ی رابردوو لایه‌نی تر هه‌بوون كه‌ناحه‌زی كوردبوون‌و ناحه‌زی ئه‌وه‌بوون كه‌كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و ئێمه هه‌میشه وه‌ڵاممان بۆ ئه‌و لایه‌نانه وابووه كه‌ئه‌وه به‌شێكه له‌ده‌ستووری عیراق كه له‌لایه‌ن به‌شی زۆری عیراقه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌و ده‌بێت هه‌مووان پابه‌ندبین به‌ده‌ستووره‌وه.
PUKmedia له كوردستانی نوێ-وه
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24