riklam

دیزاینی قه‌یسه‌ری كۆنی كفری ده‌كرێت

kurdistani 07:24 PM - 2014-06-02
بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی دوو بۆ چوار ساڵدا نوێبكرێته‌وه‌

بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی دوو بۆ چوار ساڵدا نوێبكرێته‌وه‌

له‌لایه‌ن تیمێكی شاره‌زای ئێرانییه‌وه‌ دیزاینی قه‌یسه‌ری كۆنی كفری ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی دوو بۆ چوار ساڵدا نوێبكرێته‌وه‌.
ساڵح محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پرۆژه‌ی دیزاینكردنی قه‌یسه‌ری كۆنی كفری ماوه‌ی 12 رۆژه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، پرۆژه‌كه‌ بۆ نوسینگه‌ی سبه‌ی له‌ بواری شوێنه‌وار كارده‌كات، ده‌رچووه‌و ئه‌وانیش له‌ رێگه‌ی تیمێكی شاره‌زای ئێرانییه‌وه‌ دیزاینی قه‌یسه‌ری كۆنی كفری ده‌كه‌ن.
وتیشی: ماوه‌ی پرۆژه‌كه‌ 90 رۆژه‌و دوای ته‌واوبوونی دیزاینه‌كه‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م شوێنه‌واری گه‌رمیان و لایه‌نه‌كانی تری به‌رپرسیار به‌و بواره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دیزینه‌كه‌ بدرێت، دواتر پرۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری كۆنی كفری ده‌ستپێده‌كات.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان روونشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی له‌ هه‌رێمدا به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وامبێت، پێده‌چێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماوه‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام خودی پرۆژه‌كه‌ پێده‌چێت ماوه‌ی دوو بۆ چوار ساڵ بخایه‌نێت، چونكه‌ دیزاینه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی ستانداردی جیهانی داده‌نرێت.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس - گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket