riklam

رووپێوی شوێنه‌واره‌كانی گه‌رمیان ده‌كرێت

kurdistani 05:26 PM - 2014-06-02
ئامانجی پرۆژه‌كه‌ بۆ دیاریكردنی هه‌موو شوینه‌واره‌كانه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌

ئامانجی پرۆژه‌كه‌ بۆ دیاریكردنی هه‌موو شوینه‌واره‌كانه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری گه‌رمیان به‌ مه‌به‌ستی رووپێوكردن و كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شوێنه‌واره‌كانی گه‌رمیان، له‌ چوارچێوه‌یه‌كی زانستیدا گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ دوو زانكۆی ئه‌وروپی ئه‌نجامده‌دات و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا رووپێوی ته‌واوی شوێنه‌واره‌كانی گه‌رمیان بكه‌ن.
ساڵح محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری گه‌رمیان به‌پێی گرێبه‌ستیك له‌گه‌ڵ دوو زانكۆی ئه‌وروپی (زانكۆكانی به‌تلیسی ئیرن و گلاسكۆ ئاركانساس) بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ رووپێوی شوێنه‌واری له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامده‌دات.
وتیشی: ئامانجی پرۆژه‌كه‌ زیاتر بۆ دیاریكردنی هه‌موو شوینه‌واره‌كانه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ كه‌ تائێستا به‌شی هه‌ره‌زووری شوێنه‌ شوینه‌واره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ دیارینه‌كراون.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ كاره‌كانیان له‌ ئێستادا ده‌ستیپێكردووه‌و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك شاره‌زای جیهانی به‌ڕێوه‌ده‌برێت به‌ ناوه‌كانی (كلۆیاد گلاتز له‌ وڵاتی نه‌مسا، د.تۆفیق له‌ وڵاتی توركیا، جیسی كه‌سه‌نا، ئیرك جنسن، كاتلین نیكول، كرستۆفر فلیچر له‌ وڵاتی ئه‌مریكا، ئاتم كول فرنجیسكا جلازی له‌ وڵاتی ئیتاڵیا، میترا قاسم له‌ وڵاتی ئیران).

PUKmedia  سامان یاروه‌یس - گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket