riklam

هه‌ولێر.. له‌پێشوازی رۆژی جیهانی منداڵاندا كه‌رنه‌ڤاڵێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

kurdistani 07:08 PM - 2014-05-31
دیاری تایبه‌ت پێشكه‌ش منداڵان كرا

دیاری تایبه‌ت پێشكه‌ش منداڵان كرا

ئه‌مڕۆ 31-5 له‌ پێشوازی رۆژی جیهانی منداڵاندا، رێكخراوی كۆلاره‌ بۆ رۆشنبیری منداڵان به‌ هاوكاری فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كانی كوردستان و كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم و ناوه‌ندی نێرگزو تیپی هونه‌ری به‌رده‌ڕه‌ش، به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ عه‌بدوڵڵا ئه‌تروشی سه‌رۆكی رێكخراوی هاوژیانی ئاشتیانه‌ له‌ به‌رده‌ڕه‌ش و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی رۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌و كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و شاجوانی كه‌سایه‌تی له‌ كوردستان و په‌یمانگای كوردستانی پیشه‌یی ئه‌هلی و سه‌رۆكی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی منداڵان، یه‌كه‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی مام نه‌ورۆز له‌ هۆڵی میدیا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو بۆ ناساندن و نمایشكردنی یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی منداڵان.
له‌ میانی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا چه‌ندین نمایشی ریتم و موزیك و وه‌رزش و هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی ئه‌نجامدران، هاوكات خه‌ڵاته‌كانی مام نه‌ورۆز به‌سه‌ر ته‌واوی منداڵانی ئاماده‌بوو دابه‌شكراو مام نه‌ورۆزیش هه‌ر له‌وێ بڕیاریدا سه‌ردانی ته‌واوی ناوچه‌كانی تری كوردستان بكات و دیاری تایبه‌تی خۆی پێشكه‌شی منداڵان بكات.
به‌ وته‌ی عه‌بدولوه‌هاب شوانی خاوه‌نی پرۆژه‌و بیرۆكه‌ی مام نه‌ورۆز یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ منداڵانی كوردستان: له‌به‌رنامه‌دایه‌ چه‌ندین چالاكی و ئاهه‌نگ و شادی به‌بۆنه‌ی رۆژی منداڵان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

PUKmedia  دلێر ئیبراهیم – هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket