riklam

كوردانی دانیمارك پشتیوانی بۆ لیستی 266 ی یه‌كێتی دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌

kurdistani 08:23 PM - 2014-04-20
یه‌كێتی داینه‌مۆی رۆژانی سه‌خت و به‌دیهێنه‌ری دیموكراسییه‌

یه‌كێتی داینه‌مۆی رۆژانی سه‌خت و به‌دیهێنه‌ری دیموكراسییه‌

شاندێكی كۆمیته‌ی دانیمارك كه‌پێكهاتبوو له‌ سه‌ردار محه‌مه‌د به‌رپرسی كۆمیته‌ و مه‌حمود عه‌زیز ئه‌ندامی كۆمیته‌و دۆستان و لایه‌نگران و خانه‌واده‌كانی ده‌ڤه‌ری یولاندیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كاندا سه‌ردار محه‌مه‌د به‌ناوی كۆمیته‌ و سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كانی سنووری دانیمارك سڵاوی خۆیان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كان كرد هه‌روه‌ها چه‌پكه‌ گوڵی كۆمیته‌كه‌یان پێشكه‌شكردن و سوپاسیشی كردن بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌.

پاشان وه‌ك وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك ئاماژه‌ی كرد به‌خه‌بات و تێكۆشانیان له‌رۆژانی سه‌خت و دژوادا كه‌رۆڵێكی گرنگیان هه‌بوو له‌مه‌یدانی گه‌شه‌كردن و پته‌وكردنی رێكخستنه‌كانی (ی.ن.ك)، و خه‌باتكردن له‌پێناوی رزگاری نیشتمانیدا، و ده‌بێ ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان شێوه‌ بۆسه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و رۆڵێكی گرنگیان هه‌بێ له‌سه‌قامگیركردنی دیموكراتیه‌ت و به‌رگریكردن له‌مافه‌ره‌واكانمان به‌ پشتیوانی و پاڵپشتكردنی لیستی سه‌وزی یه‌كێتییمان ژماره‌ 266 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌به‌رامبه‌ردا و خانه‌واده‌كان و دۆستان و لایه‌نگران زۆر خۆشحاڵبوون بۆ ئه‌و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌یان، خوازیاری سه‌ركه‌وتنی لیستی سه‌وزی یه‌كێتیی ژماره‌ 266 بوون، له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دیمكوراسی و به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م ئامانجه‌كان و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌دابراوه‌كان، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی و بێزاری و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌وخه‌نده‌قه‌ی به‌درێژایی 17 كیلۆمه‌تری سنوری ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڵده‌كه‌ندرێ ده‌رده‌بڕن و پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ دڵسۆزی و پاراستنی ئاسایشی كوردستانه‌ ده‌بوایه‌ له‌بری ئه‌وه‌ خه‌نده‌ق له‌حه‌مرین لێبدرابایه‌، پاراستنی سنووری كوردستان له‌ ده‌ستدرێژكاران نه‌ك له‌ سنووری رۆژئاوای كوردستان له‌رووی برا كورده‌كانمان لێبدرێ له‌ كاتێكدا شۆرشگێرانی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌ له‌خه‌بات و تێكۆشاندان بۆ به‌رگریكردن له‌ خاك و نیشتمانمان له‌ رۆژئاوای كوردستان.


PUKmedia دانیمارك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket