riklam

له‌رۆژی 24-4 دا یه‌كێتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن راده‌گرێت

kurdistani 06:55 PM - 2014-04-20
وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدانی بۆردوامانی قه‌ڵادزێ

وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدانی بۆردوامانی قه‌ڵادزێ

به‌بۆنه‌ی یادی 40 ساڵه‌ی بۆردومانكردنی ناوچه‌ی پشده‌ر، وه‌ك رێزو وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدانی ئه‌ورۆژه‌، هه‌ردوو لیستی      266 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لیستی 77 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و كاندیده‌كانی ئه‌و دوو لیسته‌ بڕیاریاندا له‌و رۆژه‌دا هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رابگرن.

عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 24 ی راپه‌ڕین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێمانوایه‌ وه‌كو هه‌ردوو لیسته‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لیستی 266 ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لیستی 77 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن راده‌گرین، وه‌كو رێزو وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ و ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا هات، سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی خۆمان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌و رۆژه‌دا بڕیاری راگرتنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رابگرن.

وتیشی: هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ په‌یامی ئێمه‌ وه‌كو مه‌ڵبه‌ندی 24 ی راپه‌ڕین بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌دوژمنانی كورد هه‌ركاتێ باڵا ده‌ستبوون به‌بێ سڵه‌مینه‌وه‌ له‌پاكتاوكردن و وێرانكردنی كوردستان كاری خۆیان ئه‌نجامداوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موومان یه‌كگرتووبین له‌پێناوی ئامانجه‌ ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستكه‌وته‌ سیاسیه‌كان و شاڕێی خه‌باتمان لێ تێك نه‌ده‌ن و هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ئاسا كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كوردستانێكی ئازادو ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ میلله‌ته‌كه‌مان بنیات بنێین و هه‌ندێ شتی كاتی سه‌رمان لێنه‌شێوێنێ.

حه‌بیبه‌ بابان كاندیدی ژماره‌ 21 له‌سه‌ر لیستی 77ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان رایگه‌یاند: له‌و رۆژه‌دا سڵاو بۆ رۆحی پاكی ئه‌وشه‌هیدانه‌ ده‌نێرم كه‌ له‌و رۆژه‌دا بوونه‌ قوربانی دیاره‌ ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه‌ كه‌ رێز له‌وڕۆحه‌ پاكانه‌ بگیرێت كه‌ له‌ورۆژه‌دا بوونه‌ قوربانی، دیاره‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كاری كردووه‌.

وتیشی: یه‌كێك له‌سه‌روه‌رییه‌ گه‌وره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ورۆژه‌دا هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن راده‌گرێت، كه‌ وه‌كو رێزێك بۆگیانی هه‌موو ئه‌وخوێندكارو هاووڵاتیانه‌ی كه‌ له‌و رۆژدا بوونه‌ قوربانی پیلانه‌كانی رژێمی به‌عسی رووخاو.

له‌ 24-4-1974 ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی رژێمی به‌عس زانكۆی سلێمانی كه‌ ئه‌وكات هێنرابووه‌ قه‌ڵادزێ بۆردومانكرد و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان خوێندكارو هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌ شه‌هید و برینداربوون.

PUKmedia بێستون ئیبراهیم و ئاوات عوسمان-رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket