كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌برێته مۆزه‌خانه‌ی مه‌كسیك
kurdistani 06:44 PM - 2014-04-20به‌شی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه گفتوگۆكردن بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێك له مۆزه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌كسیك له‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، هانا جاف جێگری لێپرسراوی په‌نابه‌رانی مه‌كسیك به‌سه‌ردانێك گه‌شته هه‌ڵه‌بجه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه و خدر كریم سه‌رۆكی شاره‌وانی و ئاراس عابید جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و سه‌رخه‌ێڵ غه‌فار به‌ڕێوبه‌ری مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌وه پێشوازی لێكرا.
پاش بینینی به‌شه‌كانی مۆنۆمێنته‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئامانجی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونكردوه‌و رایگه‌یاند: دوای سێ جار له ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی له وڵاتی مه‌كسیك دواجار ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕاوه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێك به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه له مۆزه‌خانه‌كه‌داو له‌و ڕووه‌شه‌وه داوای كرد هاوكاری بكرێت به به‌ڵگه‌كانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه .
ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ش پشتگیرو پشتیوانی ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ دووپاتكرده‌وه‌و هیوای خواست هه‌رچی زووه ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بكرێت .
لای خوشیه‌وه هانا جاف له لێدوانێكی تایبه‌تدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: وڵاتی مه‌كسیك هه‌ڵ ده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌تی خۆی كه به‌شێكی تایبه‌ته به كاره‌ساته كۆمه‌ڵكوژیه مرۆڤایه‌تیه‌كان ئێمه‌ش توانیومانه ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی به‌شێكی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه وه‌ر بگرین بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك كاره‌ساتێكی كۆمه‌ڵكوژی له مۆزه‌خانه‌كه‌دا پیشان بدرێت .
وتیشی: ئه‌م هه‌نگاوه پێ ده‌چێت دوای بینینی له‌لایه‌نه وڵاتانی دیكه‌شه‌وه دوای كردنه‌وه‌ی به‌شی هه‌ڵه‌بجه له‌هه‌موو مۆزه‌خانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بكه‌ین، كه ڕۆڵێكی گرنگی ده‌بێت به ئاڕاسته‌ی زیاتر به جینۆساید ناساندنی كاره‌ساته‌كه.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان –هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28