ئه‌ڵمانیا.. كۆبوونه‌وه‌كان بۆ سه‌رخستنی لیستی 266ی یه‌كێتیی به‌رده‌وامه
kurdistani 03:02 PM - 2014-04-20.
ئێواره‌ی رۆژی 19-4 له‌باره‌گای تایبه‌تی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری لودڤیكسهافن دلێر سه‌یدا به‌رپرسی كۆمیته سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراونی رێكخستنه‌كانی هه‌رێمی بادڤوتنبیرگ-ی كرد، سه‌باره‌ت به خۆئاماده‌كردن و خۆسازدان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی ره‌وه‌ندی كوردی به لیستی 266ی یه‌كێتیی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لیستی 77ی یه‌كێتیی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له مه‌لا جه‌مال به‌رپرسی لقی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و عه‌باس شه‌ریف و سنه‌وبه‌ر محه‌مه‌د ساڵح كارگێڕانی كۆمیته‌و سه‌رجه‌م به‌رپرس و كارگێڕانی كه‌رت له هه‌رێمی بادڤوتنبیرگ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به سرودی مه‌شخه‌ڵان و ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر به‌رپرسی كۆمیته له وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد‌و تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك سه‌باره‌ت به مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌و ئامانجانه‌ی كه یه‌كێتیی له كاروانی خه‌باتیدا كردوبوویه خاڵی ستراتیژی وه‌ك مافی چاره‌ی خۆنوسین و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گوند‌و شار‌و شارۆچكه‌كان و پیاده‌كردنی تازه‌ترین سیسته‌می سیاسی، ئه‌و سیستمه‌ی به‌رگری له خواست و هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤ ده‌كات، لهسهوری هه‌مووشیان پاراستنی بیری ئازاد له‌لای تاكی كورد‌و هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی كه بۆیان هه‌یه له ئاینده‌دا بكرێن به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و فراوان كه قه‌واره‌ی كوردستان بشكێنێت و هه‌موو عیراق و ناوچه‌كه‌ش بگرێته‌وه، دیاره ئه‌و خه‌ونه گه‌وره‌یه‌و پلانه مه‌زن و ستراتیژیه له‌سه‌ر ده‌ستی مام و براو هه‌ڤاڵی ئازیز سه‌رۆك مام جه‌لال نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه‌و ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ به‌شانازیه‌وه ده‌بێت ئه‌و نه‌خشه‌یه بكه‌ینه به‌رنامه‌ی كارمان له ههڵبژاردنداو به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕ به‌خۆبونه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی لیستی 266ی یه‌كێتیی بكه‌ین كه تاكه لیسته زامنی دیموكراسیه‌ته له هه‌رێمی كوردستان و به گه‌شه‌سه‌ندنی یه‌كێتیی دیموكراسیه‌ت زیاتر گه‌شه ده‌كات و خه‌ڵك زیاتر د‌رك به مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤی ئازاد پێمان ده‌ڵێت (چه‌ند مرۆڤ هۆشیار بێت ئه‌وه‌نده‌و زیاتر د‌رك به مافه‌كانی خۆی ده‌كات).
وتیشی: دیاره مه‌به‌ستی ئێمه له‌م كۆبونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه به هه‌موو لایه‌ك و به هه‌موو تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری بڵێین كه ده‌نگدان به لیستی 266 ده‌نگدانه به گه‌شه‌كردنی دیموكراسی و د‌رك كردنه به مافه‌كان و د‌رك كردنه به مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆیلایه‌تی.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا دلێر سه‌یدا كۆمه‌ڵێك سه‌رنجی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ریی و ده‌ستكه‌وته‌كانی یه‌كێتیی كه له‌ماوه‌ی 23 ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ده‌وڵه‌ته هه‌رێمی و جیهانییه‌كان ئه‌نجامیداوه‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وانه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی دونیا به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ حزبه سۆسیال دیموكراته‌كان به‌ستویه‌تی، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ ئایندهی گه‌لی كوردستان.
له كۆتایدا دلێر سه‌یدا هیوای خواست كه هه‌رچی گرژی و ئاڵۆزیه‌ك هه‌یه له نێوان هه‌ر ئه‌ندام و خێزانێكی یه‌كێتیی له‌م قۆناغه هه‌ر هه‌مووی بخرێته خزمه‌ت پڕۆسه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیستی 266 ی یه‌كێتیی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لیستی 77 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ناوه‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی ئاینده به‌رنامه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌كێتیی بێت و چونكه هه‌رێمی كوردستان به به‌هێزبوونی یه‌كێتیی ده‌گه‌شێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتیشی: یه‌كێتیی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن یان كه‌سێك كه به‌درێژای ته‌قه‌ی خۆشیشی نه‌كردوه جا چجای ئه‌وه كه په‌لاماری ره‌بیه‌یه‌كی دابێت و ئێستا به ئاسانی به چه‌ند نوكه قه‌ڵه‌مێك بتوانێت ئه‌و مێژووه پڕ لهسهرهوهریهی یه‌كێتیی له‌كه‌دار بكات.
دواتر مه‌لا جه‌مال له وته‌یه‌كی كورتدا وێڕای به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان رایگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنییه‌وه هه‌ر به‌ڵێنێكی دابوبێت به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌و په‌ڕی شانازیه‌وه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خۆی بردۆتهسهرو له‌و پێناوه‌شدا به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزیه‌وه هه‌زاران شه‌هیدی له پێناو راستگۆیی و لێوه‌شاوه‌یی گه‌له‌كه‌ماندا داوه‌و ئه‌و هه‌موو سه‌رفرازی و قوربانیدانه‌ش به ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی زانیوه‌و به هیچ كه‌سێكی نهفرۆشتۆتهوه، چونكه یه‌كێتیی باوه‌ڕه‌ی به‌وه هه‌بووه كه هه‌ق ده‌ستێندرێت به‌ڵام نادرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین یه‌كێتیی له‌سه‌ره‌تایی دامهزرادنیهوه به‌دور نه‌بووه له پلانه ناوخۆی و ده‌ره‌كیه‌كان، تا ئه‌م دهقیقیهش هه‌ر به‌رده‌وامه به‌ڵام به خۆڕاگری ئه‌ندام و پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی یه‌كێتیی، ناحه‌زان نه‌یانتوانیوه وره به خه‌ڵكه ره‌سه‌ن و تێكۆشهرو جه‌ماوه‌ره خۆڕاگره‌كه‌ی یه‌كێتیی به‌ربده‌ن، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ له هه‌موو رۆژێك زیاتر یه‌كێتیه‌كان و دۆست و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه داوام له هه‌ریه‌ك له ئێوه‌ی هه‌ڤاڵ و به‌رپرس و كارگێڕانی كه‌رت ئه‌وه‌یه كه هه‌موو هه‌وڵێكتان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سه‌ركه‌وتنی لیستی 266 ی یه‌كێتیی، لیستی راستگۆیی و لیستی وه‌فاداری بۆ خوێنی شه‌هیدانی زیندان و سه‌نگه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و رۆڵی خۆتان بگێڕن بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و لیسته كه زامنی دهستكهوتهكانهو زامنی گه‌شه‌سه‌ندنی پڕۆسه‌ی دیموكراتیه‌ته له هه‌رێمی كوردستان.
دواتر چه‌ند رونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ده‌نگدان و ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویسته هاووڵاتیان هه‌یان بێت كه ده‌چنه بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی عیراقی بوون له لایه‌ن عه‌باس شه‌ریف-ه‌وه رونكرایه‌وه.
PUKmedia لوقمان به‌رزنجی- ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23