riklam

نەوشیروان مستەفا چیكرد؟ ‌

kurdistani 01:28 PM - 2014-04-20
 هونه‌ر ره‌سوڵ‌

هونه‌ر ره‌سوڵ‌

 هونه‌ر ره‌سوڵ‌

دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆربوو كۆبوونەوەی ژێر بەژێرو نهێنی لەژوورەتاریكەكاندا لەنێوانی گۆران‌وپارتی هەبوو، سەرنجام كۆی ئەو كۆبوونەوەو دانیشتنە نهێنیانە لەرێككەوتنێك‌ولەبەرواری 17 نیسان راگەیەنراو بەروونیش ئەوە دەردەكەوێت كەلەدوای 17 نیسانەوە ئەم دوو هێزە كارلەسەر پاراستنی بەرژەوەندیەكانی یەكتر دەكەن‌و بەشێكی زۆری پۆستەكانی ئەم هەرێمە بەیەكەوە دابەشدەكەن‌و ئەمەش بەروونی لەرێككەوتننامەكەیاندا بوونی هەیەو لەبەردەم رۆژنامەنوسانیش ئەوە راگەیەنرا.
هاوپەیمانێتی پارتی‌و گۆڕان
دوای ئەم هاوپەیمانیەتیەی نێوان ئەو دوو حیزبە پێویستە بپرسین(نەوشیروان مستەفا)ی رێكخەری گشتی‌و بریار بەدەستی حیزبی گۆران چیكرد؟ ئاخر ئەوەی ئەوان لە 17 نیساندا كردیان مەگەر پێشتر وەك خاڵی لاوازی یەكێتی پیشانیان نەدەداوو كاریان لەسەر نەدەكرد؟
دوای ئەوەی نەوشیروان مستەفا لەیەكێتی جیابۆوەو كۆمپانیایەكی بەپارەی یەكێتی دامەزراندو دواتر كردی بەحزب، بەدرێژای ئەو چەند ساڵەی حزبی دروستكردووە، بەردەوام پێی وابووە پارتی ئەو هێزە نیە لەگەڵی دانوستان بكەیت‌و بەهەموو شێوەیەك پارتی‌و سیاسەتی كاركردنی، لای نەوشیروان مستەفا رەتكراوەتەوەو پێشی وابووە خاڵی لاوازی یەكێتی ئەوەیە كەلەگەڵ پارتی هاوپەیمانە.
لەئێستادا كە گۆران‌و پارتی وەك دووحیزب كاردەكەن‌و هاوپەیمانن پێویستە بپرسین نەوشیروان مستەفا چیكرد؟
چونكە بەپێی ئەو رێككەوتنەی كردوویانە هەموو ئەو پۆستانەی پێشترو لەسەردەمی هاوپەیمانی (یەكێتی‌و پارتی) لای پارتی بوو ئێستاش بەهەمان شێوە، لەسەرۆكی هەرێمەوە تاسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و كۆی ئەو وەزارەتانەی پێشتر لای پارتی بوون ئێستاش هەربەم شێوەیەیەو هیچ لەوەی پێشتر نەگۆڕدراوە، كەواتە نەوشیروان مستەفا چیكرد؟
17ی شوبات
لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت كاك نەوشیروان ئەوە بزانێت كە ئەو ئێستا هاوپەیمانی هێزێكە كە خۆی‌و میدیاو هەڵسوڕاوانیان پێیانوابوو، سازان‌و هاوپەیمانیەتی لەگەڵ ئەو هێزە دەكەن كەلەبەردەم بارەگاكەیدا 17 شوبات روویداوەو شار بەهۆیەوە خوێناوی‌و بووەو ئەوەش خیانەتێكی گەورەی نیشتیمانیە.
ئێستاش دوای 17 نیسان‌و ئەو هاوپەیمانیەتیەی گۆڕان‌و پارتی دەگەینە ئەو راستیەی نەوشیروان مستەفاو ئەو تاقمەی دەوریان تەنیووە تاكە گرفتیان (كە تارادەیەكیش بووە بەگرێی دەروونی) دژایەتی كردنی یەكێتی‌و سەركردەكانی یەكێتیە، بەمانایەكی تر نەوشیروان مستەفا، هیچ گرفتێكی لەگەڵ گەندەڵی‌و تەقەكەرانی 17 شوبات‌و هەموو ئەو نایەكسانیانە نیە، كەلەم وڵاتەدا هەیە، چونكە ئەگەر خەمی گەورەی ئەمانەبا، شەفافیەتی داهاتی نەوت‌و بنبركردنی گەندەڵی‌و خۆشگوزەرانی‌و دادگاییكردنی تەقەكەرانی 17ی شوبات‌و زۆر پاكێجی تری دەكرد بەمەرجی بەشداری نەك پێداگری وەزارەتی ئەمنی، لەكاتێكدا خۆشت بەهێزێكی بێچەك  بزانیی‌و ئیدیعای كاری تازەو مۆدێرنی رێكخراوەییی بكەی.
بەم رێككەوتنە، گۆڕان ئەوەی سەلماند هیچ گرفتێكی ئەوتۆی نیە لەگەڵ پارتی كەشایەنی باس بێت بەپێچەوانەوە ئارەزوویەتی ناوبەناو خۆی بكات بەسەرۆكایەتی هەرێمداو كۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ سەرۆكدا ئەنجام بدات، هەمان ئەو كۆبوونەوانە سازبكات كە موریدەكانی پێیانوابوو كۆبوونەوەی ژووری تاریكە، بەڵام لەئێستادا چونكە نەوشیروان مستەفا ئەنجامی دەدا ئەوا حیكمەتی تێدایە.
خەڵكی كوردستان ئەوە باش دەزانێت  ئەوەی بەردەوام نەوشیروان مستەفاو ئەو تاقمەی دەوریان تەنیوە، كاریان لەسەر كردوە ئەوەبووە خۆیان لەبری یەكێتی هاوپەیمانی پارتی بن‌و یەكێتی لەهەندێ پۆستی حكومی بكەنەوەو خۆیشیان چەند كەسێك وەكو وەزیر لەسایەی حوكمی پارتیدا دابمەزرێنن، ئیدی ئەوەی دوای ئەوە روودەدات هیچ كێشە نیە، گرنگ ئەوەیە یەكێتی رۆڵی نەمێنی‌و خۆیشی پشكی هەبێت.
تەنها پارتییان گەورە كرد
ئێستا گۆرانخوازان ! پێیانوایە گەورەترین سەركەوتن ئەوەیە كە چەند پۆستێكیان پێبدرێت، كەپێشتر پۆستی یەكێتی بوونە، بیخەبەرن لەوەی ئەوان بەم كارە پارتی گەورەتر دەكەن، لەسایەی ئەو سیاسەتەی پێشتریش پەیڕەویان كرد كە بارگاویە بەرق‌و كینەی سیاسی، یەكێتیان تارادەیەك بەرامبەر پارتی لاوازكردو خۆشیان نەك هەرنەبوون بەبەدیلی یەكێتی، بەڵكو بوون بەپاشكۆو گەورەترین خزمەتیان بەپارتی كرد.
ئەگەر ئامانجی سەرەكی گۆران دژایەتی سەرەكی یەكێتی نەبوایە، پارتی نەدەكرد بەخاوەنی 38 كورسی‌و یەكریزی كوردی لەبەر پارتی لەناوچە جێناكۆكەكان هەڵنەدەنەوەشاندەوەو ئامادەی كودەتایەك نەدەبوو كە لە17 نیسان دژ بەیەكێتی واژۆكرا.

له‌كوردستانی نوێوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket