بۆچی وەزارەتەكانی گۆڕان خزمەتگوزاریو جەماوەری نین؟
kurdistani 01:24 PM - 2014-04-20گوایە ئەوان دەیانەوێت خزمەتی خەڵك بكەن
محهمهد تاهیر
بەپێی رێكەوتنی 17ی نیسانی نێوان پارتی و گۆڕان، چەند وەزارەتێك دراونەتە بزووتنەوەكە، كە ئەگەر دیقەتیان لێ بدەیت هەموویان لەو جۆرە وەزارەتانەن كە كەمترین تەماسیان لەگەڵ خزمەتگوزاری و جەماوەر هەیە، بەڵكو زیاتر وەزارەتە چاوەڕوانكراوەكانیان پەیوەندییان بە توێژێكی دیاریكراوەوە هەیە كە (بەرێكەوت) زۆربەیان پەیوەندییان بە خەڵكی دەوڵەمەند و وەبەرهێن و خواپێداوەوە هەیە ئەوەش بەشێوەیەكی ئاشكرا دژی ئەو درۆ و دەلەسانەیە كە چەند ساڵێكە گۆڕان مێشكی سەری خەڵكی پێوە ئێشاندووە و گوایە ئەوان دەیانەوێت خزمەتی خەڵك بكەن.
تا ئێستا روون نییە، گۆڕان بە مەبەست ئەو جۆرە وەزارەتانەی وەرگرتووە یان هەڵەیەكە و تێی كەوتووە، بەڵام بە دیقەتدان لە وەزارەتەكان دەردەكەوێت كە ئەو چەند وەزارەتە، واتە وەزارەتەكانی پێشمەرگە، دارایی، پیشەسازی، ئەوقاف، دەستەی وەبەرهێنان، وەزارەتی خزمەتكردنی راستەوخۆی خەڵك نین. لە بەرئەوەی هەموو وەزارەتەكانیش لەو جۆرەن پێدەچێ گۆڕان بە ئەنقەست ئەو وەزارەتانەی وەرگرتبێت.
دەكرێت چەند لێكدانەوەیەكی جیاواز بۆ وەرگرتنی ئەو وەزارەتانە بكرێت لە لایەن گۆڕانەوە. بەڵام دیارترینیان بریتین لەوەی لە وەرگرتنی وەزارەتەكاندا، گۆڕان و دانوستانكارەكانی (ئەگەر دەسەڵاتیان هەبووبێت و هەمووی لەلای تێكدەر ببورن رێكخەرە گشتییەكەیانەوە بڕیاری لێنەدرابێت)، هێندەی مەبەستیان وەرگرتنی پۆست و پلە و پایە بووە، هێندە نەپەرژاونەتە سەر تەنانەت بیركردنەوەش لەو پۆستە وەزارییە گرنگانەی كە لە حكومەتی هەرێمدا هەن وەك وەزارەتە خزمەتگوزارییەكانی وەك شارەوانی، تەندروستی، پەروەردە، كاروباری كۆمەڵایەتی و ئەوانی تر.
لە لایەكی تریشەوە، وەرگرتنی ئەو وەزارەتانە پاشگەزبوونەوەیەكی ئاشكرای بزووتنەوەكەیە لە دروشمە قەبە و بریقەدارەكانیان كە گوایە ئەوان دەیانەوێت دەزگا خزمەتگوزارییەكانی خەڵك وەربگرن بۆ ئەوەی حكومەت بكەنە حكومەتی خەڵك و خەڵك بكەنە بەشداری راستەقینە لە حكومەت و حوكمڕانی و گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان و كۆمەڵێكی تر لەو دروشمە ژەنگگرتووە سواوانەی كە ئێستا خۆشیان تاقەتی وتنەوەیان نەماوە.
خوڵاسەی كەلام ئەوەیە، گۆڕان چەند ساڵێكی كەمە دامەزراوە، بەڵام زۆرترین دروشم و قسەی بریقەداری هەڵگرتووە، لەیەكەم تاقیكردنەوەی پراكتیكیشدا لەمیانی رێكەوتنی 17ی نیسان دەركەوت، ئەو بزووتنەوەیە هێندەی شەیداو عەدواڵی پۆستە نیو هێندە دەرفەتی ئەوەی بۆخۆی نەهێشتۆتەوە لانی كەمی رێكەوتن و سەوداكانی بەتۆزێك دروشمی تازە، بپێچێتەوە.
لهكوردستانی نوێوه
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA بهشێك لهگفتوگۆكانی كۆبوونهوهی سودانی و بلینكن بڵاودهكاتهوه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA بهشێك لهگفتوگۆكانی كۆبوونهوهی سودانی و بلینكن بڵاودهكاتهوه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23