riklam

عوسمان بانیمارانی: خه‌ریكی راوێژم بۆ ئه‌وه‌ی بچمه‌وه‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی

kurdistani 12:59 PM - 2014-04-20
له‌راوێژدام بۆ ئه‌وه‌ی بچمه‌وه‌ ریزه‌كانی ی.ن.ك

له‌راوێژدام بۆ ئه‌وه‌ی بچمه‌وه‌ ریزه‌كانی ی.ن.ك

عوسمان بانیمارانی، هه‌ڵسورِاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌‌و چیتر كار له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان ناكات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بمه‌وێت درێژه‌ به‌ كاری سیاسی بده‌م ده‌چمه‌وه‌ نێو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان".

عوسمان بانیمارانی به‌ رووداوی راگه‌یاند: "دوێنێ شه‌ممه‌ 19-4 ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم داوه‌ته‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و چیتر ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان نیم".

بانیمارانی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی رووننه‌كرده‌وه‌و وتوویه‌تی: "كۆمه‌ڵێك هه‌بوون كه‌ وایانكرد ئه‌و برِیاره‌ بده‌م".

سه‌باره‌ت به‌ كاری سیاسی له‌ داهاتوودا، بانیمارانی رایگه‌یاندووه‌: هێشتا زووه‌ له‌و باره‌وه‌ قسه‌ بكه‌م و برِیار بده‌م، به‌ڵام به‌ دووری نازانم كاری سیاسی له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بكه‌م و ئه‌گه‌ر بمه‌وێت درێژه‌ به‌ كاری سیاسی بده‌م، ده‌بم به‌ یه‌كێتی.

عوسمان بانیمارانی نایشارێته‌وه‌، كه‌ ئێستا له‌ قۆناخی گفتوگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گوتی "خه‌ریكی راوێژم له‌گه‌ڵ هاورِێ و براده‌ره‌كانم".
ئه‌و هه‌ڵسورِاوه‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌م دواییانه‌دا ده‌ركردبێت و پابه‌ندبوونی خۆی به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆرِانه‌وه‌ دووپاتكردبێته‌وه‌و رایگه‌یاند: "هیچ په‌یج و ئه‌كاونتێكم له‌ فه‌یسبووك نییه‌و ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی به‌ ناوی منه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستی و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ منه‌وه‌ نییه‌".


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket