riklam

پشده‌ر.. خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا

kurdistani 12:45 PM - 2014-04-20
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گونده‌كه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نیه‌

چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گونده‌كه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نیه‌

ئه‌مڕۆ 19-4 دانیشتوانی گوندی به‌سته‌ستێنی سه‌ربه‌ قه‌زای پشده‌ر له‌دژی رێگری كردن له‌دروستكردنی خانوو له‌ گونده‌كه‌یان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حه‌مید عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی كێشه‌ی گوندی به‌سته‌ستێن له‌گه‌ڵ قائیمقامی قه‌زای پشده‌رو به‌ ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌رو ژاراوه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی پشده‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسا له‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه‌، به‌ڵام دانیشتوانی ئه‌و گونده‌ چاوه‌ڕێی ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌كه‌یان نه‌كردو خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

وتیشی: پێشتریش خه‌ڵكی گونده‌كه‌مان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گونده‌كه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نیه‌.

محه‌مه‌د قادر هاووڵاتیه‌كی دانیشتوی گوندی به‌سته‌ستێن به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ به‌ زۆره‌ ملێ راگوێزراوین بۆ ئۆردوگای حاجی ئاوا ئێستا ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ گونده‌كانمان و خانوو دروستبكه‌ین، به‌ڵام  له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ رێگریمان لێده‌كرێت.

PUKmedia بێستون ئيبراهیم - رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket