riklam

كۆمسیۆن: هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌ئامێری خوێندنه‌وه‌كه‌دا نیه‌

kurdistani 12:26 PM - 2014-04-20
ئه‌م ئامێره‌ ده‌توانێت 450 كارت له‌ماوه‌ی 11سه‌عاتدا له‌ وێستگه‌یه‌ك بخوێنێته‌وه‌

ئه‌م ئامێره‌ ده‌توانێت 450 كارت له‌ماوه‌ی 11سه‌عاتدا له‌ وێستگه‌یه‌ك بخوێنێته‌وه‌

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه‌ هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌ئامێری خوێندنه‌وه‌ی كارته‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كاندا نییه‌و ئه‌و ئامێره‌ بۆ ماوه‌ی 12 سه‌عات و به‌ بێ وه‌ستان ده‌توانێت كار بكات.

گوڵشه‌ن كه‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: هه‌تا ئێستا هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌ئامێری خوێندنه‌وه‌ی كارته‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كاندا تۆمار نه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌م ئامێره‌ ده‌توانێت 450 كارت له‌ماوه‌ی 11سه‌عاتدا له‌ وێستگه‌یه‌ك بخوێنێته‌وه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد: كۆمسیۆن له‌ هه‌موو بنكه‌كانی ده‌نگداندا پشتی ته‌واوه‌تی ده‌به‌ستێت به‌م ئامێره‌ وه‌هه‌ر له‌ ڕێگای ئه‌م ئامێره‌وه‌ ته‌واوی زانیارییه‌كانی كارتی ده‌نگدانی ده‌نگده‌ر ده‌گوێزرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت كێشه‌ بۆ ئه‌م ئامێره‌ دروست بكه‌ن و به‌كار نه‌هێنرێت.

شایه‌نی باسه‌ له‌رۆژی 30 ئه‌م مانگه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ تا ئێستا ڕێژه‌ی  84% كارته‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كان به‌سه‌ر ده‌نگده‌راندا دابه‌شكراون.

سه‌رچاوه‌/IRAQI MEDIA NET


PUKmedia و/ ره‌هێل مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket