riklam

نێچیرڤان بارزانی: رووداوه‌كه‌ی سلێمانی په‌یوه‌ندی به‌ هیچ لایه‌نێكی سیاسیه‌وه‌ نیه‌

kurdistani 11:05 AM - 2014-04-20
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

 سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و رووداوه‌ی له‌شاری سلێمانی روویدا بۆ تێكدانی ئه‌و كه‌شواهه‌وا دیموكرسییه‌ی كوردستانه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره‌شیان كردوه‌ گێره‌شێوێنن.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم..
ئه‌مشه‌و رِووداوێكی نه‌خوازراو له‌به‌رده‌م لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری سلێمانی رِوویدا، ئێمه‌ ئه‌و رِووداوه‌ به‌ گێرشێوێنییه‌ك ده‌بینین بۆ تێكدانی ئه‌و كه‌شواهه‌وا دیموكرسییه‌ی كوردستان تێیدا ده‌ژیت، بۆیه‌ش ئه‌وه‌ به‌ كاری پلان بۆ دانراوی هیچ لایه‌نێكی سیاسیی كوردستان دانانێین، هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ كۆنترۆڵدایه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ پۆلیس و ئاسایش له‌ سلێمانی راسپێردراون كه‌ لێكۆلینه‌وه‌ی جددی له‌و رِووداوه‌ بكه‌ن، باوه‌رِیشم به‌ توانا و جددیه‌تی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ سلێمانی هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامی لیكۆلینه‌وه‌ له‌و رِووداوه‌ و پاراستنی ئه‌منییه‌تی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سلێمانی.

بۆیه‌ش داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان، له‌وانه‌ش داوا له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ دان به‌ خۆیاندا بگرن و به‌ شێوه‌یه‌كی ئارام و باوه‌رِبوون به‌ ده‌زگاكانی حكوومه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
 
 نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
19-4-2014


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket