riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: یه‌كێتیی باوه‌ڕی به‌گفتوگۆ و بڕیاری به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه‌

kurdistani 11:13 PM - 2014-04-19
تیشكیشی خسته‌ سه‌ر بایه‌خی هه‌ڵبژاردنه‌كان

تیشكیشی خسته‌ سه‌ر بایه‌خی هه‌ڵبژاردنه‌كان

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 19/4/2014، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ی.ن.ك، به‌ئاماده‌بوونی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و عومه‌ر فه‌تاح و حاكم قادر حه‌مه‌جان و مه‌حمود سه‌نگاوی، كارگێڕان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌گه‌ڵ سكرتێرو به‌رپرسی كۆمسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كۆبویه‌وه‌.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی چۆنیه‌تی به‌شداریكردن یان نه‌كردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو پرسێكی مێژوویی و چاره‌نوسساز بۆ ئاماده‌بووان رونكرده‌وه‌و تیشكیشی خسته‌ سه‌ر بایه‌خی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی داوای له‌به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌شكرد، كه‌ چۆن یه‌كێتیی له‌مێژووی خۆیدا باوه‌ڕی به‌گفتوگۆ و بڕیاری به‌كۆمه‌ڵ هه‌بووه‌، له‌م بابه‌ته‌ چاره‌نوسسازه‌شدا به‌گرنگییه‌وه‌، ده‌ڕوانێته‌ بۆچوونی ئه‌ندامان و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند.

پاشان مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌ئاماژه‌كردن بۆ بارودۆخی ئێستای ناوخۆی كوردستان و گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایینده‌، رونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رو پێشهاته‌ سیاسییه‌ نوێیه‌كان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك سه‌رنج و تێڕوانینه‌كانیشی سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆكان و چۆنێتی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م یه‌كێتیی بۆ به‌شداریكردن یان نه‌كردن رونكرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی و ئه‌ندامی وه‌فدی دانوسانكاری یه‌كێتیی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتێكی زاره‌كی له‌سه‌ر كۆی كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی دانوسانكاری یه‌كێتیی و پارتی و چۆنێتی گفتوگۆكان و سوربوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆی خسته‌ڕوو.

پاشان سكرتێرو به‌رپرسی كۆمسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند بۆ چوونه‌كانیان له‌سه‌ر به‌شداریكردن یان نه‌كردنی یه‌كێتیی له‌حكومه‌تی ئایینده‌دا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك به‌ناوی تێكڕای ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-ه‌وه‌، پێداگیرییانكرد له‌سه‌ر ئیستحقاقاته‌كانی یه‌كێتیی و وه‌رگرتنی یه‌كێك له‌پۆسته‌ سیادییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket