riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه‌

kurdistani 11:10 PM - 2014-04-19
ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی KNN

ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی KNN

كه‌ناڵیKNN  ی سه‌ربه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌واڵێكی ناڕاستی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ گوایه‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی خۆیدا، به‌و پۆستانه‌ی كه‌ له‌ حكومه‌تی داهاتوودا بۆی دیاریكراوه‌ رازیبووه‌، به‌ڵام ده‌یخاته‌ دوای هه‌ڵبژاردنی 30 نیسانه‌وه‌، بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌ی جێگری سكرتێری گشتی و كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئیستحقاقاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ حكومه‌تی داهاتوودا، به‌پێی سه‌نگی یه‌كێتی، ئه‌و هه‌واڵه‌ی  KNN دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.


PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket