riklam

ئاگره‌كه‌ی رووباری دیجله‌ كۆنترۆڵكرا

kurdistani 05:58 PM - 2014-04-19
به‌درێژایی 5 كیلۆمه‌تر دوكه‌ڵ به‌ئاسماندا بڵاوبوه‌وه‌

به‌درێژایی 5 كیلۆمه‌تر دوكه‌ڵ به‌ئاسماندا بڵاوبوه‌وه‌

به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پاریزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی سوتاندنی چه‌ند بۆرییه‌كی نه‌وته‌وه‌و دروستبوونی دوكه‌ڵێكی زۆر له‌سه‌ر رووباری دیجله‌ چه‌ندین هاووڵاتی دووچاری ته‌نگه‌ نفه‌سی هاتوون.

له‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند چاكدارێكی سه‌ر به‌ رێكخراوی ده‌وڵه‌تی به‌ ناو ئیسلامی له‌ عیراق و شام (داعش) چه‌ند بۆرییه‌كی نه‌وت له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سوتێنراو هه‌روه‌ها دوكه‌ڵێكی زۆر ئاسمانی ئه‌و شاره‌و رووباری دیجله‌ی گرت، به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 هاووڵاتی له‌و شاره‌دا توشی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی بوون و ده‌یان خێزانیش ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند كه‌ تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان توانیویانه‌ ده‌ستبه‌جێ به‌شێك له‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن، هه‌وڵی زۆردراوه‌ رێگری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به‌ ئاوی روباری دیجله‌ نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ كوژاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئاگره‌كه‌ پێویستی به‌ 48 سه‌عات بووه‌ تا به‌ ته‌واوی كۆنترۆڵ بكرێت.

شایه‌نی باسه‌ به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه‌ به‌ درێژایی 5 كیلۆمه‌تر دوكه‌ڵ به‌ئاسماندا بڵاوبوه‌وه‌، كه‌ شوێنی بۆرییه‌ نه‌وته‌كان ده‌كه‌وێته‌ رێگای نێوان بێجی- تكریت و سه‌رئه‌نجام به‌شێك له‌ ئاوی رووباری دیجله‌ش به‌ دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌ پیس بوو.

  PUKmedia و/  ڕه‌هێل مه‌حمود


سه‌چاوه‌ SKY NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket