riklam

سلێمانی.. له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ماڵی شێخ مه‌حمودی نه‌مر ده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 05:42 PM - 2014-04-19
له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌كرێته‌وه

له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌كرێته‌وه

دوای كڕین و بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند بینایه‌كی كه‌له‌پوری له‌لایه‌ن پارێزگای سلێمانیه‌وه‌، ماڵی شێخ مه‌حمودی نه‌مر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و باڵه‌خانانه‌ كاری نوژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واو بووه‌و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌كرێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا ماڵی شێخ مه‌حمودی نه‌مر نوێكراوه‌ته‌وه‌و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌كرێته‌وه‌و كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ نمایشكردنی خه‌بات و كارو چالاكیه‌كانی ژیانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ بینای هۆتێل فه‌رح و ماڵی ره‌شید عوسمان چاوه‌ش و عه‌لی مام شێخ به‌ به‌های سێ ملیار دینار كڕدراونه‌ته‌وه‌و ئێستا كاری نوێكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه‌ شوێنی كه‌له‌پوری.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی: 17 بینای كه‌له‌پوری تر به‌به‌های 10 ملیار دینار كڕدراونه‌ته‌وه‌و به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانیه‌وه‌ تۆماركراون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناونه‌چن له‌ داهاتوودا نوێ ده‌كرێنه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: به‌هه‌مان شێوه‌ چاخانه‌ی شه‌عب به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ به‌ بڕی سێ ملیار دینار كڕدراوه‌ته‌وه‌. 

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د-  سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket