هیچیان بۆ نهگۆڕڕا، خۆیان گۆڕڕان
kurdistani 04:20 PM - 2014-04-19.
له‌وه‌ته‌ی گۆڕان دروست بووه، خه‌ریكی دروشمی گه‌وره و بریقه‌داره. ده‌مێك به چاكسازی، ده‌مێك به دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی، ده‌مێكیش به گۆڕینی سیستمی سیاسی مێشكی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یان به‌ردابۆوه.
له قۆناغی تهنزیراتدا، گۆڕان هیچ درێغییهكی نه‌نواند له ئاستی گوزارشت كردن له داخوازی و گرفته‌كان كۆمه‌ڵ و پێچانه‌وه‌ی له‌دوو توێی كۆمه‌ڵێك به‌دیهیاتی سیاسی‌دا. زۆر ئینشا و داڕشتنی سیاسیی هۆنییه‌وه. زۆر چیرۆك و نۆڤلێتی بێ دایك و باوكیشی ده‌رخواردی خه‌ڵك دا. ته‌نانه‌ت ئه‌وله‌ویه‌تی گۆڕان له ره‌خنه‌كردنی ده‌سه‌ڵات و كه‌موكورتی و گرفته‌كانه‌وه، په‌ڕییه‌وه بۆ خه‌ریك بوون به شكڵگرتنی سیستمی حوكمڕانیی هه‌رێمه‌وه.
له پێناوی گه‌یاندنی په‌یامه له گوڵ و رێحانه پێچراوهكهیان، گۆڕان ئه‌وه‌ی بۆی كرا كردی و ئه‌و وته‌یه‌ی رێكخه‌ره‌كه‌یان به ته‌واوی جێبه‌جێكرد كه به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رمی ئه‌وه‌ی هه‌بێ، وێنه ده‌گیرێ و دۆكۆمێنت ده‌كرێ، وتی: (ئه‌وه‌ی پێتان ده‌كرێ بیكه‌ن).
بۆیه به قه‌ولی خۆیان (گۆڕانخوازه‌كان) هه‌موو ئه‌وانه‌یان كرد كه ویسترا، ته‌نانه‌ت له 17ی شوباتدا په‌لاماری لقیان دا و شه‌ویش له ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌وه به خۆپیشانده‌رانیان وت گێره‌شێوێن، دوای دوو رۆژیش رژانه سه‌ر جاده بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌قی خوێنی رژاوی گه‌نجه‌كانی سلێمانی!
ئێستاش، ئه‌و چركه‌ساته راستهقینهیهیه كه هه‌موومان له‌به‌رده‌میدا وه‌ستاوین و پرسیار ده‌كه‌ین، بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی كه دروشمی سه‌ره‌كیی (ئه‌یگۆڕین) بوو، چی گۆڕی؟
ئه‌و دروشمانه، ئه‌و گریمانانه، ئه‌و ئامانجانه‌ی ئه‌و بۆ خۆی دانابوون كه بیانگۆڕێ، كامیانی گۆڕی؟
وڵات بووه به شامی شه‌ریف؟ دیكتاتۆری ماوه؟ دزینی نه‌وت؟ ده‌ستوور؟ سیستمی سیاسی؟ حكومه‌تی جوت حزبی؟ كۆبوونه‌وه‌ی ژووری تاریك؟ دانیشتنی دوو قۆلێ؟ رێكه‌وتنی نهێنی؟ په‌یمانی شه‌ره‌ف؟ كام له‌مانه ماون و كام له‌مانه گۆڕان گۆڕینی؟
ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه ئه‌مانه و ده‌یان دروشم و به‌یت و بالۆره‌ی تری گۆڕان، هه‌موویان ماون.. ئه‌ی ئه‌وان چی‌یان گۆڕی؟
ئه‌ی له دوای هه‌ڵبژاردنی 21/9 نه‌یانوت گۆڕیمان؟ دوای رێكه‌وتنی 17ی شوبات ببورن، 17ی نیسان گۆڕینی چی‌یان راگه‌یاند؟
خۆیان گۆڕی یان دروشمه‌كانیان؟ خۆیان گۆڕی یان به‌رنامه‌و دروشمه‌كانیان؟
به‌كورتی و به‌كوردی، سه‌ره‌ڕای هات و هاوار و بۆڵه بۆڵێكی زۆر، گۆڕان نه‌ك هیچی نه‌گۆڕی... به‌ڵكو بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و شكسته‌ی، خۆی گۆڕی... له دروشمه بریقه‌داره‌كانی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، به هه‌موو دیاری و به‌خشینێكی ئه‌و حزبه‌ی پێی ده‌وت حزبی بنه‌ماڵه و دیكتاتۆریه‌ت، رازی بوو، بۆیه ده‌بێ بڵێن، گۆڕان هیچی بۆ نه‌گۆڕا، خۆی گۆڕڕا.
محه‌مه‌د تاهیر
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18