riklam

بەدواداچونی بۆ كوشتنی كچە 15 ساڵانەكەی چەمچەماڵ دەستیپێكرد

kurdistani 03:29 PM - 2014-04-19
 هێشتا خاڵی كە بكوژیەتی دەستگیرنەكراوە

هێشتا خاڵی كە بكوژیەتی دەستگیرنەكراوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بەژنانی گەرمیان رایگەیانددوای كوشتنی كچێكی تەمەن 15 ساڵان لەلایەن خاڵیەوە لیژنەیەك بەسەر پەرشتی خۆی سەردانی چەمچەماڵیانكردوە بۆ بەدواداچون لەسەر كوشتنی ئەو كچەیە.

موقەدەم لەمیعە محەمەد بەڕێوەبەری نەهێشتنی توندوتیژییەكان دژ بەژنانی گەرمیان بە PUKmediaی راگەیاند: دوای ئەوەی شەوی 19/18- 4 كچێك لەلایەن خاڵیەوە دەدرێتە بەردەستڕێژی گوللـەو بەوهۆیەوە گیانلەدەستدەدات، دوای روداوەكەش هێزەكانی پۆلیسی چەمچەماڵ توانیویانە برایەكی كچەكە كە تەمەنی 17 ساڵانە بەتۆمەتی هاوكاریكردنی بكوژەكە كە خاڵیەتی دەستگیربكەن.
وتیشی: ئەمڕۆ 19-4 لیژنەكەمان سەردانی گرتوخانەی چەمچەماڵی كرد بۆ لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی كوشتنی ئەو كچە، رونیشكردەوە بەپێی لێكۆڵینەوە ئەو كچە لەلایەن خاڵیەوە بەپێنج گوللـەی دەمانچە برینداركراوەو دوای برینداركردنیشی برای كچەكە رێگەی نەداوە خوشكەكەی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە تا ئەو كاتەی گیانی لەدەستداوە .
بەڕێوەبەری نەهێشتنی توندوتیژی دژ بەژنانی گەرمیان باسی لەوەشكرد لەئێستادا تۆمەتباری سەرەكی كچەكە كە خاڵیەتی بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرچوە.

سەبارەت بەهۆكاری كوشتنی ئەو كچە وتی: تائێستا نەزانراوە ئەو كچە بەهۆی شەرەفپارێزیەوە كوژراوە یان كێشەیەك كە پەیوەندی بە كچەكەوە هەیە، چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشكی و دەستگیركردنی خاڵی كچەكە دەكەین بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامی تەواو، راشیگەیاند: باوكی كچە كوژراوەكە ماوەی چەند ساڵێك بەر لەئێستا كەسێكی لە چەمچەماڵ كوشتوە، بۆ دەربازبون لەسزا یاساییەكان كوردستانی جێهشتوە بەرەو وڵاتی ئێران، تائێستا باوكی ئەو كچە لە ئێرانەو ماوەی سێ مانگە خێزانەكەیان بەبێ باوكیان گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و  لەگەڕەكی ئازادی ئەو شارە نیشتەجێبون، بەپێی وتەی دراوسێكانیشیان كچی ئەو ماڵە هیچ كێشەیەكی نەبوە.

PUKmedia هەردی ئەبوبەكر -  چەمچەماڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket