riklam

17ی شوبات، 17ی نیسان ‌ ‌

kurdistani 12:07 PM - 2014-04-19
.

.

كاتی خۆی و لەسەردەمی بەعس شاعیرێكی ناودار هەبوو لەعیراق كە شیعرێكی ببوە سوعبەت لەناو خەڵكی كاتێك دەیوت: (كە 14 هەبێ‌17 و 30 چییە ) واتە ئەگەر 14ی تەمموز هەبێ‌ كە شۆڕشی عیراقی تێدا روویداوە دژی پاشایەتی،

 ئیتر  17و 30 تەمموز چییە كە بەعس دایناوە، كەچی شاعیرەكە هەر خۆی وەڵامی دەدایەوەو دەیوت: وەحدە حوریە ئیشتراكیە!، ئەم نمونەیەش كتومت لەسەر ئێستای حزبی گۆڕان جێبەجێدەبێت، چونكە تا دوێنێش كە 17ی نیسان بوو، خەڵك 17ی شوباتی لەبیر بوو كە تێیدا گۆڕان خەڵكی هاندا بێنە سەرجادەو كوڕی خەڵكی بەكوشتداو هێرشیان كردە سەر لقی پارتی لەسلێمانی، كە دروشمی رووخانی حكومەتی هەرێم و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیان دەوتەوەو وەكو چەندین مانگ رێگریانكرد لە كاسبی هاوڵاتیان لەسەرای سلێمانی و ئەمە جگە لەوەی كە ببوە ئامڕازێك بۆ گۆڕان تا لەهەڵبژاردنەكانی پێشوو دەنگی پێ كۆبكاتەوەو خەڵكی پێ فریو بدات و ئەو رۆژە واتە 17ی شوبات بە رۆژی زوڵم و سستەم دژی هاوڵاتیان پێناسە بكات!،

تەنانەت هەموو ساڵێك لەیادی ئەم رووداوەشدا سەرانی گۆڕان داوای دادگاییكردنی تاوانبارانی رووداوەكەیان دەكرد بەتایبەت لێپرسراوی لقی پارتی و ئەو پارتیانەی كە  تەقەیان لەخۆپیشاندەران كردبوو، كەچی لەئەنجامدا دوو شت روویدا یەكێكیان ئەوەبوو تاوانبارێكی گۆڕان كەیسەكەی داخراو بەردرا، ئەوەی تریش ئەو رێككەوتنەی لێكەوتەوە كە لە 17ی نیسان لەگەڵ پارتی ئیمزایان كردو ئیتر خەبات و وەفادارییان بۆ خوێنی گەنجانی 17 شوبات هەر ئەوەندە بوو كە بگەنە پۆست و دەستكەوت!، كە ئەم دوو دڵخۆشیەی حزبی گۆڕانیش كە داخستنی كەیسی تاوانبارێكیان بوو لەگەڵ ئیمزاكردنی رێككەوتنی 17ی نیسان لەگەڵ پارتی، رێك ئەو شیعرەی سەرەوەی بیرخستمەوە، بۆیە منیش بەناوی گۆڕان-ەوە دەڵێم:
كــە 17ی نیسـانم هەبێ‌ بۆ كــورسـیی و دەسـەڵات
17ی شوباتم بۆ چییە، باخوێنی خەڵك بێ‌ بە خەڵات!

كوردە بۆتانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket