riklam

ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائیر راگه‌یه‌نرا

kurdistani 09:08 PM - 2014-04-18
بۆ جاری چواره‌م هه‌ڵبژێرایه‌وه‌

بۆ جاری چواره‌م هه‌ڵبژێرایه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی دوێنی هاووڵاتیانی وڵاتی جه‌زائیر بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ روویان له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد، به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ بۆ جاری چواره‌م زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌.

 به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ توانیوێتی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 81% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وتی: كه‌مترین ساخته‌كاری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كراوه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ به‌پێی زانیارییه‌كان رێژه‌ی ده‌نگدان له‌و وڵاته‌ له‌ 51% تێپه‌ڕاند.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket