riklam

پێدانه‌وه‌ی فۆڕمی خۆراك به‌هاووڵاتیان راده‌گیرێت

kurdistani 05:16 PM - 2014-04-17
تاكو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانیه‌وه‌ وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌

تاكو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانیه‌وه‌ وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنی فۆرمی خۆراك له‌سلێمانی رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی پێدانه‌وه‌ی فۆڕمی نوێی خۆراك به‌هاووڵاتیان راده‌گیرێت.

به‌یان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فۆرمی خۆراك له‌ سلێمانی رایگه‌یاند:  له‌ ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان نوسراوێكیان بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی باری شارستانی، هاووڵاتیان تاكۆتایی ساڵ درێژ بكرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی نوێكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی باری شارستانی بۆ جۆری فۆسفۆڕی له‌ئێستادا قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر رووی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان ناسنامه‌كانیانه تازه‌ بكه‌نه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی فۆڕمی خۆراك.

 هه‌روه‌ها وتیشی: له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌مان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌وه‌، یه‌كسه‌ر دابه‌شكردنی فۆرمی نوێی خۆراك ده‌ستپێده‌كه‌ین.

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د-سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket