riklam

گونده‌كانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ روناك ده‌كرێنه‌وه‌

kurdistani 05:29 PM - 2014-04-16
كاره‌با ده‌گه‌یه‌نرێته‌ 45 گوند

كاره‌با ده‌گه‌یه‌نرێته‌ 45 گوند

به‌بڕی 4 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ جیاجیاكان ئه‌مڕۆ پرۆژه‌ی كاره‌بای نیشتمانی 45 گوندی سنوری چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه‌، قائیمقامی شاره‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌كۆتایی 2014 ته‌واوی گونده‌كانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ كاره‌بای نیشتمانیان پێده‌گات .

ئامانج محه‌مه‌د قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانی ئیداره‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه‌ به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با جێبه‌جێده‌كرێت، گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتمانیه‌ به‌ گونده‌كانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی باش كاری تێداكراوه‌.

وتیشی: له‌ئێستادا به‌شێكی زۆر له‌ گونده‌كان پرۆژه‌ی كاره‌باكه‌یان ته‌واو بوه‌ سود له‌كاره‌بای نیشتمانی وه‌رده‌گرن.

وتیشی: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ته‌واوی ئه‌و پرۆژه‌كانی بواری گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گونده‌كان ته‌واو ده‌كرێت و به‌ڵێنیش به‌ دانیشتوانی گونده‌كانی سنوری ئیداره‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ده‌ین تا كۆتای ساڵی 2014 ته‌واوی گونده‌كانی سنوره‌كه‌مان كاره‌بای نیشتمانیان پێده‌گه‌یه‌نین .

قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ باسی له‌وه‌یشكرد، له‌دوای گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتمانی به‌گونده‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر خێزان گه‌راونه‌ته‌وه‌ گونده‌كانی خۆیان .


PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket