riklam

هۆڵه‌ندا.. شانۆگه‌ری خۆشبه‌ختی بۆماوه‌یه‌كی درێژ نمایشكرا

kurdistani 09:04 PM - 2014-04-15
شانۆگه‌ری خۆشبه‌ختی بۆماوه‌یه‌كی درێژ

شانۆگه‌ری خۆشبه‌ختی بۆماوه‌یه‌كی درێژ

 شانۆیی (Lang en Gelukkig') خۆشبه‌ختی بۆماوه‌یه‌كی درێژ ناونیشانی شانۆگه‌ریه‌كی هۆڵه‌ندییه‌ كه‌ ڕۆژی  شه‌ممه‌ 12 -4  له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا شاری رۆته‌ردام پێشكه‌شكرا.

له‌و  شانۆگه‌رییه‌ كچه‌ شانۆكاری كورد " زاگرۆس جه‌بار" وه‌ك ته‌نیا شانۆكاری كورد رۆڵی سه‌ره‌كی تیابینی، له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia  زاگرۆس وتی: شانۆگه‌ری Lang en Gelukkig'   باس له‌ چیرۆكی خۆشه‌ویستی ئه‌كات .

وتیشی: ئه‌م شانۆگهرییه‌ زیاتر سه‌رنج ده‌خاته‌ سه‌ر شێوازی دروستبونی ژیانی نوێی مرۆڤه‌كان له‌ كاتی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیریدا و كاریگه‌ریه‌كانی سه‌روه‌ت و سامان له‌ پێناو خۆشه‌ویستی و تێكدانی خۆشبه‌ختی له‌ ناو خێزانه‌كاندا، من به‌ 2 رۆڵ به‌شداریمكرد ئه‌وانیش ڕۆڵی (هیلتۆن وویله‌هلم )  بوو
جێگه‌ی باسه‌ زاگرۆس جه‌بار شانۆكارێكی كورده‌،  تائێستا ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌چه‌ندین شانۆگه‌ری هۆڵه‌ندی بینیوه‌ كه‌ له‌شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ پێشكه‌شكراون و بڕیاریشه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك بروانامه‌ی ئه‌كته‌ری پرۆفێشیۆناڵ به‌ده‌ستبێنێت.


PUKmedia زانا گه‌ڵاڵی
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket