riklam

هاوردەو ناردنكارانی هەرێم و بولگاریا لەسلێمانی رێكەوتنێكیان ئیمزاكرد

kurdistani 07:03 PM - 2014-04-15
لەڕووی ئالۆگۆڕی بازرگانی و بەشداربوون لەچالاكیە ئابورییە هەمەجۆرەكانە

لەڕووی ئالۆگۆڕی بازرگانی و بەشداربوون لەچالاكیە ئابورییە هەمەجۆرەكانە

دوای كۆبونەوەیەك لە گەڵ پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی جێگری وەزیری ئابوری و وزەی بولگاریا، پرۆتۆكۆڵێكی هاوبەش لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هاسكۆڤۆی بولگاری و یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان ئیمزاكرا.


ئەمڕۆ 15-4 لەدیوانی پارێزگای سلێمانی وەفدێكی بازرگانی بولگاری بەیاوەری سەرۆكی سەنتەری بازرگانی و پیشەسازی كوردستانی – بولگاری و سەرۆكی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبونەوە.

لەكۆبونەوەكەدا تیشكخرایە سەر پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی بولگاریاو لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەپەرە سەندنەكانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانكرد لە هەرێمی كوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی.

هاوكات جێگری وەزیری ئابوری و وزەی بولگاریا خۆشحاڵی خۆی دەبڕی كە ئاشنا بوون بەهەرێمی كوردستان و لە نزیكەوە ئاگاداری پێشكەوتنە بازرگانیەكانی ئەم هەرێمەن.

دواتر بەئامادەبوونی بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی و كارسین دیمیترۆڤ جێگری وەزیری ئابووری و وزەی بولگاریاو ماجد مزوری سەرۆكی سەنتەری بازرگانی و پیشەسازی كوردستانی - بولگاری و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە لە دیوانی پارێزگای سلێمانی پرۆتۆكۆلێك كە پێشتر لەوڵاتی بولگاریا ئامادەكاری بۆ كرابوو لە نێوان شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان و یان چۆنیڤ سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هاسكۆڤۆی بولگاری و ئیمزاكرا.

لە لێدوانێكیدا شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا ئەم پرۆتۆكۆڵە گشتگیرەو دەبێتە پردێكی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری هەرێمی كوردستان و بولگاریا لەڕووی ئالۆگۆڕی بازرگانی و بەشداربوون لەچالاكیە ئابورییە هەمەجۆرەكان.
 
PUKmedia 

163191542014_456.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket