riklam

كۆمیته‌ی دانیمارك به‌رده‌وامی به‌ چالاكییه‌كانی ده‌دات

kurdistani 02:58 PM - 2014-04-15
هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ سه‌ر خستنی لیسته‌كانی یه‌كێتیی

هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ سه‌ر خستنی لیسته‌كانی یه‌كێتیی

كۆمیته‌ی دانیمارك به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ هه‌لبژاردنه‌كان و پاڵپشتكردنی لیستی سه‌وزی ژماره‌ 266 كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نێستیمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی فیدراڵ و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی كۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د و به‌ یاوه‌ری ستافی كۆمیته‌ له‌ گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی ڤایله‌ كۆبووه‌وه‌
سه‌ره‌تا هه‌ڤاڵ یوسف به‌رپرسی شاری ڤایله‌  به‌ خیرهاتنی وه‌فدی كۆمیته‌ و ئاماده‌بووانی كرد، كۆبوونه‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدان ده‌ستپێكرا، دواتر پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی كارو چلاكییه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانی خۆیانی  بۆ هه‌لژاردنه‌كان باسكرد ....
دواتر سه‌ردار محه‌مه‌د ده‌ستخۆشی كارو چالاكییه‌كانی لێكردن و به‌هیوای به‌رده‌ه‌وامبوونیان به‌و گروتینه‌ی هه‌ڤاڵان له‌پێسوازی كردن و ئاماده‌كاریكردن بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی عیراق و هه‌روه‌ها به‌ناوی كۆمیته‌و به‌شداربووانه‌وه‌ هیوای سه‌ركه‌وتنی خواست بۆ كاندیده‌كانی لیستی سه‌وزی یه‌كێتییمان  ژماره‌ 266 بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی عیراقی فیدراڵ كه‌ لیستێكی پڕ له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان وه‌ لیستێكی پڕ به‌رگریی و داكۆكیشه‌ له‌ ماف و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق, به‌ هه‌مانشێوه‌ هیوای سه‌ركه‌وتنی خواست بۆ لیستی ژماره‌ 77 یه‌كێتییمان بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی كوردستان له‌ پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به‌ شارو شار‌ۆچكه‌كانی كوردستان و بنیاتنانی بنه‌مای ئابووری خۆش گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان.
له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كان كرا بۆ كار چالاكییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێ كاره‌ چالاكیه‌كان چڕتر بكرێن له‌ كۆڕو كۆبوونه‌وه‌و سه‌ردان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خانواده‌كان به‌ مه‌به‌ستی پالپشتكردنی لیستی سه‌وزی یه‌كێتییمان.
له‌دوای كۆتایی هاتنیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی ڤایله‌ ستافی كۆمیته‌ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی كۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د به‌رده‌وامی به‌كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ درا بۆ به‌دواچوونه‌وه‌ێ كارو چالاكییه‌كان و ئاماده‌كاریه‌كان بۆ پێشوازی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌دواچوونه‌وه‌ی كارو چالاكییه‌كانی سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كانی سنووری كۆمیته‌.
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ناوی سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كان به‌گشتی و ئاماده‌بووان به‌تایبه‌تی پاڵپشتی خۆیان نواند بۆ لیستی سه‌وزی 266 ی كاندیده‌كانی یه‌كێتییمان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی عیراق ، هه‌روا هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ كاندیده‌كانی یه‌كێتیی خواست بۆ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی عیراقیش.
هه‌روا له‌شاری ئه‌لبۆرگیش به‌رپرسی كۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د به‌ یاوه‌ری ئه‌ندامی كۆمیته‌ جافه‌ر وه‌یسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كه‌رت و چه‌ند هه‌ڤاڵێكی رێكخستنی ئه‌و شاره‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌لام بۆ سه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی كوردستانی كۆبوونه‌وه‌ بۆ به‌دواچوونی كارو چالاكییه‌كانیان و ئاماده‌كاریكردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و چالاكردنه‌وه‌ی لێژنه‌ی سه‌ردان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌كان و هه‌واداران دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتییمان.
له‌ كۆتاییدا به‌ هوای سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كانی یه‌كێتییمان له‌ لیسته‌كانی 266 و 77 پاڵپشتكردنیان كۆتاییان به‌ كۆبوونه‌وه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی ئه‌و شارانه‌ هێنا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket