له‌یادی 26 ساڵه‌ی شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفالدا
kurdistani 10:25 AM - 2014-04-15سڵاو له‌گیان و ڕوحی پاكیان
ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفاله‌كان جێگه‌ی سه‌ر به‌رزی ئێمه‌ن.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه...
به‌ڕێزان كه‌س و كاری ئه‌فالكراوان،
كه‌س و كاری شه‌هیدان كوردستانیانی خۆشه‌ویست،
ئازیزان كادر و ئه‌ندامان، دۆستانمان له ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له یادی 26 ساڵه‌ی ئه‌نفالدا، به ناوی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییی نیشتیمانیی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌ری ڕێز‌و وه‌فا بۆ گیانی پاكی ئه‌فالكراوانی بێ تاوان داده‌نوێنین، سڵاو له‌گیانی پاكی ئه‌و هه‌زاران مرۆڤه‌ی كه به‌كۆمه‌ڵ زینده‌به‌چاڵ و شوێن بزر كران سڵاو له‌كه‌س وكاریان.
ئازیزان له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 14-4-1988 جینۆسایدی گه‌لی كورد كرا له ژێر ناوی عه‌مه‌لیه‌ی ئه‌نفالی به‌دناودا كوردستانیان به‌چه‌ندین قۆناغ ئه‌نفالكران به كۆمه‌ڵ كوژران.، هه‌زاران مناڵ، ژن، پیرو په‌كه‌وته دایكان و باوكان، كچان و كوڕان به‌هۆی كورد بوونیان له‌ناوبران به كۆمه‌ڵ ئه‌نفال و جینۆساید كران، ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن ڕژێمی عیراق به سه‌ركرایه‌تی سه‌دامی گۆڕ به‌گۆڕ به نه‌خشه‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌نجا درا، له عه‌مه‌لیه‌ی ئه‌نفال هه‌موو جه‌یشی عیراق به‌كار هێندرا دژی گه‌لی كورد، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌لگای عێراق به گشتی به هۆی شه‌ری نه‌گریسی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران له گوزه‌رێكی زۆر سه‌خت ناخۆش و دژوار دا بوو، به تایبه‌تی پاش وه‌ستانی شه‌ڕێ هه‌شت ساڵه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران، ڕژێمی سه‌دام حسێن سه‌رجه‌م جه‌یشی عیراقی به‌كارهێنا به تایبه‌ت سه‌ركرده شه‌رانگێژه‌كانی وه‌ك عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و چه‌ندانی تر خۆیان كۆكرده‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌موو هزر و توانای خۆیان خسته گه‌ڕ له پێناو شه‌ر كردن له‌گه‌ڵ كوردان و زالبوون به‌سه‌ر كوردستاندا، به تایبه‌ت كپ كردنی شۆڕش ده‌نگی پیشمه‌رگه، له‌و كاته دا شۆڕشی نوێ به ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان باڵا ده‌ستبوو ڕٶڵی به‌رچاو گرنگیان هه‌بوو دیاره له‌و كاته‌دا هیزی سه‌ره‌كی و داكۆیكه‌ر له ناو حزب و هێزه كوردستانیه‌كان یه‌كیتیی و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون، به‌ڵی عه‌مه‌لیه‌ی ئه‌نفال به چه‌ندین قۆناغ ده‌ستیپیكرد له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان عه‌مه‌لیه‌ی ئه‌نفال نه‌خشه داریژه‌ر بوو له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی به‌عسی شه‌ڕانگێز قیاده‌ی ده‌كرد، هه‌رچی چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی چه‌نگی هه‌بوو بۆیان فه‌راهه‌م كرابوو هه‌زاران ده‌بابه و ناقیله، ته‌یاره‌و كۆپته‌ری جه‌نگی چه‌كی جۆراو جۆر بۆمبی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی زۆریان له‌به‌رده‌ستدا بوو. هه‌موو هیزه‌كانی خۆیان به‌كارهێنا له ڕاستیدا هیزه‌كه‌نیان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌روارد نه‌ده‌كرا، هه‌موو دونیاش له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌رامبه‌ر به‌و ڕه‌شه كوژیه‌ی به‌عسیه‌كان بێده‌نگ بوو وزۆرێك له ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به ئاشكرا هاوكاریان بوون.
جه‌یشی عیراق له‌و ڕۆژگاره‌دا ڕویان ده‌كرده هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رچاویان بكه‌وتایه له مرۆڤ له ئاژه‌ڵ له هه‌ر بونه‌وه‌رێك ئاگربارانیان ده‌كرد، له عه‌مه‌لیه‌دا دێهاته‌كانیان وێران ده‌كرد سه‌رجه‌م خانوه‌كانیان ده‌ڕوخاندن له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختیان ده‌كرد، بیر و كانی و سه‌رچاوه ئاویه‌كانیان كۆنكریت ده‌كرد، ڕه‌ز وباخه‌كانیان ده‌سوتاندن پرد ڕیگاو بانه‌كانیان له كار ده‌خست، ئه‌وه‌ی زۆر جێگای شه‌رمه‌زاری بوو له عه‌مه‌لیه‌ی ئه‌نفالدا له سه‌رجه‌م هێرشه‌كان جاشه‌كانیان له ڕیزی پێشه‌وه ده‌نارد چاشه‌كان ڕۆڵی زۆر ناجوامێرانه‌یان هه‌بوو، به‌ڵی جه‌یش و جاش به‌یه‌كه‌وه دێهاته‌كانیان تاڵان ده‌كرد دواتر مرۆڤه بێتاوانه‌كانیان به‌كۆمه‌ڵ له منال و ژن و پیر په‌كه‌وته‌كانیان بۆ شوێنی جیاجیا داگواستنه‌وه باوك برا دایك كچ هه‌موویان لێك جیا ده‌كرده‌وه زۆرێك له ناو زیندانه‌كان له برسێتی و نه‌خۆشیدا ده‌مردن یا به‌كۆمه‌ڵ زینده به‌چاڵیان ده‌كردن، به‌ڵی به داخ و كه‌سه‌ری زۆره‌وه زیاتر له 180000 سه‌دو هه‌شا هه‌زار كه‌س به‌م شیوه‌یه له ناوبران، به‌ڵی دیاره ئامانج له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ئه‌نفال ئه‌وه بوو زاڵ‌بن به سه‌ر سه‌رجه‌م گوند و لادێكانی كوردستاندا ده‌نگی شۆڕش وپێشمه‌رگه كپ بكه‌ن، هه‌ر بۆیه سه‌رجه‌م چه‌ك و توانایان به‌رامبه‌ر پیشمه‌رگه به كار هێنا زۆرترین پێشمه‌رگه خوێنی خۆیان بۆ داكۆكی كردن له كۆمه‌ڵانی كوردستان له ئه‌فالدا به‌خشی. زۆرترین پێشمه‌رگه له‌و شه‌ڕانه‌دا شه‌هید بوون یان شوێن بزر بوون، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی هیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌موو شێوازه‌كانی جه‌نگیان گرته به‌ر هه‌ر له‌شه‌ڕی جه‌بهه‌یی وشه‌ڕی ڕوبه‌روبونه‌وه له‌پێ ده‌شت و چیاكانی كوردستان له لادێكان تاپارتی زانی هه‌موو شیوازێكی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یان گرته به‌ر ئه‌م رۆژگاره رۆژگارێكی زۆر سه‌خت و دژوار بوو نا ئارامی و ئه‌ركیكی زۆر قوس كه‌وته ئه‌ستۆی ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و هێزی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به تایبه‌ت، به دڵنیایی یادی ئه‌م ڕۆژگاره جه‌رگ بڕه به هێچ شێوه‌یه‌ك له‌هزرو بیرمان ناچن و له‌بیرناكڕێن.
پێویسته له‌م یاده‌دا ئه‌وه بڵین ئه‌ركی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانه هه‌رچی له توانایاندایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بزر بوه‌كانی ئه‌نفالكراوه‌كان ئه‌نجامی بده‌ن پێویسته ڕێزی تایبه‌ت له كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان به‌كرده‌وه بگرن، پێویسته بۆ ڕیزگرتنیان به هه‌موو شیوه‌یه‌ك كار بكرێت ژیانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان به باشی دابینبكرێت هه‌موو كار ئاسانیان له ژیانی ئاسایدا بۆ فه‌راهه‌م بكرێت هه‌ر له جێگای نیشته جێ بوون، ته‌ندروستی، خوێندن، پێویسته ئاسایشیان به‌گشتی پارێزراو بێیت.
له كۆتایدا هه‌زاران چه‌پكه گوڵ بۆ سه‌ر گۆڕی به‌كۆمه‌لێان سڵاو له‌گیان و ڕوحی پاكیان، سڵاو له‌سه‌رجه‌م ئه‌نفال كراوان و شه‌هیدانی كوردستان، سڵاو له كه‌سوكاریان ئه‌وان جێگای شانازی سه‌ربه‌رزی ئێمه‌ن. له كۆتایدیا سه‌ری ڕێزیان بۆ داده‌نوێنین.
راگه‌یاندنی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه
14-4-2014
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27