گرنگترین ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی تائێستا بێ سه‌روشوێنن
kurdistani 08:23 PM - 2014-04-12گرنگترین كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كانی كه دیار نه‌ماون
رودوای بێسه‌روشونبونی فڕۆكه مالیزییه‌كه به زیاتر له 200 سه‌رنیشنه‌وه، ته‌نها روداوی له‌و شێوه‌یه نیه‌و به‌درێژایی مێژوو چه‌ندین رودوای بێسه‌روشوێنبونی ئامێر‌و مرۆڤ رویانداوه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ن كه له‌مێژوودا بێسه‌روشوێن بوون و تائێستا نه به‌مردویی و نه به‌زیندویی نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
1- هێنری هودسۆن/ دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی ئینگلیزییه، له‌ساڵی 1611 هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی و شه‌ش كه‌سی تر له‌دورگه‌ی جه‌یمس كه سه‌ربه كه‌نه‌دایه، بێسه‌روشوێن بوون.
2- ئه‌میلیا ئیرهارت/ نوسه‌رو پێشه‌نگێكی بواری فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكییه‌و له‌دایكبوی ساڵی 1897، له‌ته‌موزی ساڵی 1937 له‌كاتی ئه‌ركێكی فڕۆكه‌وانیدا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوكاره ته‌مه‌ن 44 ساڵه‌كه‌ی، له‌زه‌ریای ئارام‌دا بێسه‌روشوێن بوون.
3- هارۆڵد هۆڵت/ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا بووه، له ساڵی 1967 له‌كاتی مه‌له‌كردن له‌هه‌رێمی ڤیكتۆریا بێسه‌روشوێن بووه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی گه‌ڕان و پشكنینێكی زۆر بۆ دۆزینه‌وه‌ی كراوه، به‌ڵام تائێستا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام بوون.
4- جیمی هۆفا/ كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری بازرگانی ئه‌مه‌ریكی بووه، له‌ساڵی 1975 له‌هه‌رێمی ئۆكلاند-ی سه‌ربه ویلایه‌تی میشیگان-ی ئه‌مریكا، له‌ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا، بێسه‌روشوێن بووه.
5- دی.بی. كوپه‌ر/ نازناوی ئه‌و پیاوه‌یه كه له 24ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1971 فڕۆكه‌یه‌كی بۆینگ 727ی رفاند، ئه‌م پیاوه پاش ئه‌وه‌ی فدیه‌ی 200 هه‌زار دۆلاری له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی فڕۆكه‌كه وه‌رگرت، له‌به‌رزایی سێ هه‌زار مه‌تره‌وه، له‌باكوری خۆرئاوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، به په‌ڕه‌شوت خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه‌و له‌وكاته‌وه تائێستا بێ سه‌ورشوێنه.
6- دۆرۆسی ئارنۆڵد/ كچه چالاكوانێكی دیاری بواری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌مه‌ریكییه، له‌دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1910، له‌ته‌مه‌نی 25 ساڵیداو له‌شاری نیۆرك بێسه‌روشێون بووه.
7- جین سپانگله‌ر/ ئه‌م كچه ئه‌كته‌رو سه‌ماكارو نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه‌و ئه‌مه‌ریكییه، له‌ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1949، له‌شاری لۆس ئه‌نجلوس-ی وڵاته‌كه‌ی، له‌ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا، بێسه‌روشوێن بووه.
8- فرانك مۆریس/ تاوانبارێكی دیاری زیندانكراوی ئه‌مه‌ریكییه، ئه‌م پیاوه له‌حوزه‌یرانی ساڵی 1962و له‌ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو برای له‌زیندانێكی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا هه‌ڵهاتوون و له‌وكاته‌وه بێسه‌روشوێنن.
9- جیم سۆمپسۆن/ بیزنسمانێكی دیاری ئه‌مه‌ریكییه، له‌ئازاری ساڵی 1967 له‌ناوچه‌ی په‌هه‌نگ-ی مالیزیا، له‌ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا، بی َسه‌روشوێن بووه.
10- سین فلین/ رۆژنامه‌نوسێكی فۆتۆگرافه‌ری فریلانسی ئه‌مه‌ریكی بووه‌و كاری بۆ چه‌ندین ده‌زگا له‌وانه گۆڤاری تایم-ی ئه‌مریكی و كه‌ناڵی CBS كردووه، له 6 ی نیسانی ساڵی 1970 و له‌ته‌مه‌نی 28 ساڵیدا، له‌میانه‌ی ئه‌ركێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌كه‌مبۆدیا، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی كۆمۆنیستی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركراوه‌و له‌وكاته‌وه بێسه‌روشوێنه.
سه‌رچاوه/ mnn.com
PUKmedia له‌ئینگلیزییه‌وه/ والی شێخ عه‌لی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24