كۆمپانیای گۆگڵ چی ده‌رباره‌ی تۆ ده‌زانێت؟
kurdistani 02:04 PM - 2014-04-10ره‌نگه سه‌رسام بیت
ئایا پێشتر پرسیارت له‌خۆت كردوه گه‌وره‌ترین ئامرازی گه‌ڕانی ئینته‌رنێت له‌جیهاندا چی ده‌رباره‌ی تۆ ده‌زانێت؟ ره‌نگه سه‌رسام بیت له‌و زانیارییه زۆره‌ی كه كۆمپانیای گۆگڵ ده‌رباره‌ی تۆ كۆیكردۆته‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه رۆژێك له‌ڕۆژان تێیدا بوویت.
كۆمپانیای گۆگڵ له‌ڕێگه‌ی په‌یجی گۆگڵ داشبۆرد (Google Dashboard) زانیاری ده‌رباره‌ی گشت ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه گۆگڵ بۆی ئاماده‌كردویت و به‌شداریت تیاداكردوه له‌وانه ئیمه‌یڵی ئه‌لیكترۆنی و په‌یوه‌ندییه‌كانی قسه‌كردن كه له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كانی گفتوگۆكردنی ئینته‌رنێت ئه‌نجامدراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ناویان له لیستی په‌یوه‌ندیكردنی تۆدا تۆماركراوه، جگه له‌وه‌ش گۆگڵ لیستی مێژووی شوێنه‌كانی (Location History) ئاماده‌كردوه‌و زانیارییه‌كانی تۆی لای خۆیان تۆماركردوه له‌باره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه رۆژێك له‌ڕۆژان تێیدا بوویت، له‌گه‌ڵ هێڵی رۆشتنت له‌و رۆژه‌دا ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی كه كۆمپانیای گۆگڵ له بورجه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی مۆبایل كۆیكردۆته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه رۆژانه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بورجانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی مێژووی گه‌ڕان (Search History) ئه‌و وشانه كۆده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ره‌تای به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی گه‌ڕانی گۆگڵ به‌دوایدا گه‌ڕاویت له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌و هه‌واڵ و نه‌خشه‌و رۆژمێرو ئاگاداركردنه‌وانه‌ی كه‌تێیدا تۆمارتكردوه.
له‌وه‌ش گرنگتر كۆمپانیای گۆگڵ ئه‌و زانیارییانه تۆمار ده‌كات كه له‌ڕێگه‌ی كارتی بانقیه‌وه به‌كارتهێناوه بۆ كڕینی ئه‌و پێداویستانه‌ی كه گۆگڵ ریكلامی بۆ كردووه‌و سه‌رجه‌م پڕۆسه‌كانی كڕین و فرۆشتن كه له‌ڕێگه‌ی گۆگڵه‌وه ئه‌نجامتداوه تۆماری ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه ده‌بینێت كه له‌ڕێگه‌ی یوتیوبه‌وه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕیێت یان له لای خۆت داونلۆدی ده‌كه‌یت وه ئه‌و په‌یجه جۆری ئه‌و ئامێره نیشانده‌دات كه به‌كارتهێناوه، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ناساندنی ریزبه‌ندی ئامێره‌كه‌ت، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ژماره‌یه گۆگڵ ده‌توانێت چاودێری ئامێری مۆبایل و خاوه‌نه‌كه‌ی بكات ته‌نانه‌ت له كاتی گه‌شتكردن بۆ شوێنێكی ئه‌گه‌ر ئیشت به‌خزمه‌تگوزاری مۆبایل نه‌كردبێت یان له‌كاتی كڕینی سیم كارتێكی تردا له كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری مۆبایلی تره‌وه چاودێریكردنی گۆگل له رێگه‌ی به‌دواداچوونی ژماره‌ی ریزبه‌ندی مۆبایلی هۆشمه‌ند ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م زانیارییانه ته‌نها له‌لای به‌كارهێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكراده‌كات كه كۆمپانیای گۆگڵ زانیارییه‌كی زۆری ده‌رباره‌ی به‌كارهێنه‌ر كۆكردۆته‌وه، ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی پێ ده‌به‌ستێت له‌ڕیكلامه‌كانیدا.
هه‌روه‌ها هه‌موو به‌شداربویه‌ك ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی په‌یجی (www.google.com/dashboard) ئه‌و زانیارییانه ببینێت كه گۆگڵ له‌باره‌ی خۆی تۆماریكردوه‌و به‌شداربوو ده‌توانێت تۆماركردنی ئه‌و زانیارییانه بوه‌ستێنێت له‌ڕێگه‌ی بژارده‌یه‌كه‌وه كه گۆگڵ بۆ به‌شداربووی خۆی ئاماده‌یكردوه.
سه‌رچاوه/ سكای نیوز
PUKmedia و/ عه‌بدول غه‌فار حسێن
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28