riklam

تۆیۆتا زیاتر له‌ 6 ملیۆن ئۆتۆمبێل له‌بازاڕدا ده‌كشێنێته‌وه‌

kurdistani 12:54 PM - 2014-04-10
له‌ ساڵی 2012 وه‌ زیاتر له‌ 20 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كشاندۆته‌وه‌

له‌ ساڵی 2012 وه‌ زیاتر له‌ 20 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كشاندۆته‌وه‌

شه‌پۆلی كشاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌ له‌كه‌داركردنی ناوو ناوبانگی كۆمپانیای تۆیۆتا كه‌ له‌ ساڵی 2012 وه‌ زیاتر له‌ 20 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كشاندۆته‌وه‌و ته‌نها 18.7 ملیۆنی فرۆشتوه‌.
كێشه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ئه‌مساڵ كێشاندویه‌ته‌وه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌ڵه‌ی میكانیزمی سوكان و كورسیه‌كانی، له‌ كۆی مۆدێله‌كانی تۆیۆتا 27 مۆدێل ئه‌م هه‌ڵیه‌ی تێداكراوه‌ له‌وانه‌ش كۆرۆلا و هایلۆكس و یاریس و  تاكۆما و ئیربان كروزه‌ر سیۆن xD.
ئه‌م كشاندنه‌وه‌یه‌ و به‌و فروانیه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، گورزێكی كوشنده‌یه‌ بۆ گه‌وره‌ترین دروستكه‌ری ئوتومبێل له‌ جیهاندا كه‌ ده‌بینێت ناوو ناوبانگی به‌ زنجیره‌یه‌ك كشاندنه‌وه‌ له‌كه‌دار ده‌بێت، فراوانترینی كشاندنه‌وه‌كان له‌ ساڵی 2012 دابوو كه‌ 7.43 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كشانده‌وه‌و زۆربه‌یان مۆدیلی یارس و كرۆلا بون، ناوو ناوبانگی تۆیۆتا نه‌چۆته‌وه‌ ئاستی جارانی وه‌ك 2009 و 2010، به‌هۆی هه‌ڵه‌كان له‌ سیكلێته‌ری به‌نزیندا كه‌ سه‌ره‌ئه‌نجام 10 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كشانده‌وه‌، كۆمپانیاكه‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێت  كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان  فراوانكردنی به‌رهه‌مه‌كان بوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌په‌له‌.


سه‌رچاوه‌  / The guardian
PUKmedia      و/ فازڵ مه‌لا ره‌حیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket